بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی شایستە دەستورییەکانی داهاتوویان کرد و لە سەروی هەموویانەوە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار، بەمەبەستی بەردەوامبوون لە تەواوکردنی پێکهێنانی حکوومەت بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و دۆخی سووریا و گرنگی یەکخستنی گوتاری سیاسی نیشتیمانی عێراقی کرایەوە، سەبارەت بە ئەو گۆڕانکاری و ڕووداوانە، بەشێوەیەک هەڵوێستی عێراق و بەرژەوەندییە باڵا نیشتیمانییەکانی بەهێزتر بکات.

لایخۆیەوە هەر لەبارەی ئەو کۆبوونەوە باره‌گای بارزانی، ڕایگەیاند: له پیرمام مه‌سعوود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی کۆبۆوه له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕۆشنایی خرایه سه‌ر بارودۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی ناو پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و هه‌روه‌ها پێکهێنانی حکوومه‌تی داهاتووی عێراقی فیدڕاڵ.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، په‌یوه‌ست به بابه‌تی سه‌رۆک کۆمار مه‌سعوود بارزانی جه‌ختیکرده‌وه، سه‌رۆک کۆمار پشکی کورده و ده‌بێت میکانیزمێکی دیاریکراو بۆ هه‌ڵبژاردنی دیاری بکرێت و بچه‌سپێندرێت بۆئه‌وه‌ی هه‌موو که‌ڕه‌تێک پڕۆسه‌ی سیاسی تووشی کێشه نه‌بێت و به‌پێی ئه‌و میکانیزمانه به‌ربژێری سه‌رۆک کۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
بارودۆخی سیاسی و دوا گۆڕانکارییه‌کانی سووریا و ناوچه‌که به گشتی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان ته‌وره‌ی دیکه‌ی ئه‌و دیداره بوون.
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهاتبوو لە هەریەکە لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران، هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی بەدر، موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساس و عەباس ڕازی ئەمینداری گشتی چوارچێوەی هەماهەنگی.
هەروەها لە لایەنی پارتیش هەریەکە لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی حزبەکە و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی جێگری یەکەم و دوەمی سەرۆکی حزبەکەوە ئامادەبوون، ئەوە جگە لە فازڵ میرانی و هۆشیاز زێباری کە لە بەرپرسانی باڵای پارتەکەن.
Your Comment