بارزانی و تۆم باراک پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە ئەنجامدا

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعوود بارزانی و تۆم باراک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، ئەنجام درا. ئەم پەیوەندییە لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان دێت بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەستیاری ناوچەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە بە گشتی و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی وڵاتی سووریا ئاڵوگۆڕ کرد. جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی چاودێریکردنی وردی ڕووداوەکان و کاریگەرییان لەسەر هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدا.

مەسعوود بارزانی و تۆم باراک هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی گرتنەبەری هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ ڕێگریکردن لە هەر پشێوی، ئاڵۆزی و شەڕێک. هەردوولا کۆک بوون کە دەبێت کار بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری بکرێت، هەروەها دەستخۆشییان لە یەکتری کرد بۆ ئەو ڕۆڵە کاریگەرەی لەو پێناوەدا گێڕاویانە.

لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، بارزانی پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی کاریگەری ئەمریکا دەربڕی. هاوکات جەختی لە بەردەوامی و پتەویی هاوپەیمانێتیی نێوان گەلی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردەوە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

News ID 226840

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha