دڵخۆشین به ‌پرۆسه‌ى ئاشتى/ دەستخۆشی ئۆجەلان و ئەردۆغان دەکەم

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: زۆر دڵخۆشن بە پڕۆسەی نوێی ئاشتی، هەروەک سوپاسی ئەردۆغان و ئۆجالانی کرد کە "دەرگای ئاشتیان کردەوە و هەنگاوی ئەرێنیان هاویشت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی لە وتارێکدا، لە چوارەمین سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی "مەلای جزیری" لە شارۆچکەی جزیرێی سەر بە پارێزگای شرنەخ لە کوردستانی تورکیا ڕایگەیاند: "زۆر دڵخۆشین بە پڕۆسەی نوێی ئاشتی کە ئەم جارە زۆر بە ڕێکوپێکی دەستیپێکرد، چوونکە گەل، پەرلەمان و هەموو حزبە سیاسییەکان پشتیوانیی دەوڵەتن".

بارزانی وتیشی: "لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و گەل و پەرلەمانی تورکیا بکەم کە دەرگای ئاشتییان کردەوە و پێمانوایە باشترین دەرگا و باشترین بژاردەیە. هەروەها دەستخۆشی لە ئۆجالانیش دەکەم کە هەنگاوی ئەرێنی هاوێشت".

سەرۆکی پارتی باسی لەوەشکرد: لێرەش دووپاتی دەکەینەوە، بە هەموو هێزێکمانەوە، پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتین و هەرچی لە دەستمان بێت دەیکەین و ئەنجامی ئەرێنی هەبێت.

دڵخۆشین به ‌پرۆسه‌ى ئاشتى/ دەستخۆشی ئۆجەلان و ئەردۆغان دەکەم

چوارەمین سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی "مەلای جزیری" لە شاری جزیرێی سەر بە پارێزگای شرنەخ ۲۸ـی ئەم مانگە دەستیپێکرد و ئەمڕۆش بەردەوام دەبێت.

News ID 226532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha