بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتیەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی وەک کاندیدی فراکسیۆنی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
دەشڵێت، "لە پەیوەندییەکەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان بە مەبەستی پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت، بەو شێوەیەی کە تەمەنا و خواستەکانی هەموو ناوچەکانی وڵاتدا بەدیبهێنێت".
لەلایەکی دیکەوە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ناوی فراکسیۆنی پارتیەوە، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەین بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی ئێستا پێویستی بە پەنابردنە بۆ دەستور و کارکردنی جدی بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی سیاسی هەیە، بە شێوەیەک کە چارەسەرکردنی دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان مسۆگەر بکات و زمانی حیکمەت لە بەڕەنگاربونەوەی تەحەددییەکاندا باڵادەست بێت.
فراکسیۆنی پارتی لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت: "ئێمە چاوەڕوانی قۆناغێکی نوێ لە هەماهەنگیی بەرپرسیارانەین کە ببێتە مایەی چەسپاندنی هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا و بەدیهێنانی خواستەکانی هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق".
ئەوە لەکاتێکدا ئێوارهی ڕۆژی دووشەممە چوارچێوهی ههماههنگی شیعەکان کاندیدکردنی عهلی زیدی بۆ پۆستی سهرۆک وهزیرانی عێراق ڕاگهیاند، هاوکات ستایشی ههستکردن به بهرپرسیارێتی ههریهک له محهمهد شیاع سوودانی و نووری مالیکی کرد، بۆ کشانهوهی کاندیدبوونیان.
Your Comment