بارزانی و کونسوڵی گشتیی پۆڵەندا دۆخی ناوچەکە و عێراقیان تاوتوێ کرد

لە پیرمام مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماچیج زایدڵ کونسوڵی گشتیی نوێی پۆلەندا لە هەولێر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە لە ڕاگەیەندراوێکیدا بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی پۆلەندا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە دیداری  بارزانی، و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و پۆلەندا لە هەموو بوارەکاندا. هەروەها کونسوڵی پۆلەندا دڵخۆشیی خۆی نیشاندا بۆ ئەو پێشڤەچوونانەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئارامی و ئاسایش و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بەخۆیەوە بینیوە و ستایشی ڕۆل و پێگەی  بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، هەروەها ستایشی خۆڕاگری و تێکوشانی خەڵکی کوردستانی کرد بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ئاستەنگ و نەهامەتیانەی لە ڕابردوودا بەسەریاندا هاتووە.

لای خۆیەوە  بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی پۆلەندا لە هەولێر کرد و پشتیوانیی خۆی و هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ پەرەپێدان و باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنە. هەروەها  بارزانی باسی لەو نەهامەتیانە کرد کە لە ڕابردوودا بەسەر گەلی پۆلەندا دا هاتوون، بەڵام بە یەکگرتوویی و تێکۆشانیان توانیان بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بن و بگەن بە ئەمڕۆ کە پۆلەندا بوەتە یەکێک لە وڵاتە پێشکەوتووەکانی ئەوڕوپا و جیهان.

دۆخی ناوچەکە و عێراق بە گشتیی و مێژوو و خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان، و باسکردن لە سروشت و دیمەنی جوانی ناوچەکانی کوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.

News ID 226627

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha