بارزانی و وەزیری بازرگانی عێراق پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد

مەسعوود بارزانی و ئەسیر داوود غەریری پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە ۲۰ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۵ لە پیرمام، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ئەسیر داوود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا خرانە بەرباس و گفتوگۆ.

News ID 226638

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha