داعش
-
بەرپرسێکی ئەمریکی:
هیچ پلانێک نییە بۆ چاوخشاندنەوە بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا
بەرپرسێکی ئەمریکی دەڵێت هیچ پلانێک نییە بۆ چاوخشاندنەوە بە بوونی هێزەكانمان لە کوردستانی سووریا و پشتگیریی ئەمریکا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات درێژەی دەبێت.
-
گفتوگۆی بەرپرسانی لوبنانی و ئیدارەی خۆسەر لەبارەی کەمپی هۆل و ڕۆژ
بەرپرسانی لوبنانی و ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا گفتوگۆیان لەبارەی میکانیزمی گەڕاندنەوەی ئەو خێزانە لوبنانییانە کرد کە لە کەمپەکانی هۆل و ڕۆژدان.
-
جووڵەی بەربڵاوی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا
هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی هاوبەش ئەنجام دەدەن و جەخت دەکەنەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
-
۱۹ هەزار هاووڵاتی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێنراوەنەتەوە وڵاتەکەیان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، تاکوو ئێستا ۱۹ هەزار هاووڵاتی عێراقی لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ئازادکردنی ڕەققە کۆتاییهێنان بوو بە پایتەختی خەلافەتی داعش
فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی بەبۆنەی هەشتەمین ساڵیادی ئازادکردنی شاری ڕەققە لەدەستی چەکدارانی داعش بڵاو کردەوە و دەڵێت: "لەپێناو سووریایەکی ئارام و یەکگرتوو، پابەندین بە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر".
-
هەسەدە دەبێتە بەشێکی جەوهەریی سوپای سووریا
فهرماندهی گشتیی هێزهکانی سووریای دیموکرات ڕایگهیاند، ئەو هێزە تێکەڵ بە سوپای نوێی نیشتمانیی سووریا دەبێت و شاندێک سەردانی دیمەشقیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەکە.
-
مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆ بوویەوە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: لەگەڵ تۆم بابارک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا گفتوگۆیان بارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکە کردووە.
-
عەبدوڵڵا ئۆجەلان پشتیوانی خۆی بۆ کوردانی ئێزدی دەردەبڕێت
ڕێبهری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت ئێزدی نیم بەڵام "خهم و ناسنامهی ئێوهم کردووهته خهمی خۆم، بوون و مافتان دهپارێزم".
-
کاروانێکی نوێی هاوپەیمانان گەیشتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
ڕوانگەی سووری ئاشکرای دەکات لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێزێکی سەربازی زۆری ڕەوانەی ناوچەکانی کوردستانی سووریا کردوە.
-
هەسەدە:
لەدوای ڕووخانی ئەسەدەوە، داعش ۱۵۳ هێرشی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجام داوە
هێزەكانی سوریای دیموكرات ڕایگەیاند، ڕێكخراوی داعش هەوڵدەدات دووبارەی خۆی ڕێكبخاتەوە و لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوو ۱۵۳ هێرشی ئەنجام داوە.
-
دەزگای دژە تیرۆری عێراق کوشتنی فەرماندەیەکی باڵای داعشی لە سووریا ڕاگەیاند
دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ و باڵای دژ بە سەرکردەیەکی داعشی لە سووریا ڕاگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوریا ئەنجام دراوە.
-
ههسهده ئەندامێکی مەترسیداری داعشی دەستگیر کرد
هێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگەیاند، شەممە ڕابردوو (۱۳ی ۹ی ۲۰۲۵) ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەمنی ئەنجامداوە بە ئامانجی دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین ئەندامانی شانەکانی داعش لە ڕەققە.
-
ههواڵگریی نیشتمانیی عێراق تۆڕێکی گەورەی داعشی دەستگیر کرد
دهزگای ههواڵگریی نیشتمانیی عێراق دهستگیرکردنی تۆڕێکی گهورهی دارایی داعشی ڕاگهیاند و ئاشکرای کرد تۆڕهکه بهنیازبوو بهرژهوهندییهکانی عێراق له دهرهوهی وڵات بکاته ئامانج.
-
بە ئامانجی بەدواداچون بۆ پاشماوەکانی داعش، ههسهده هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەست پێکرد
ههسهده ڕایگهیاند، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ پاککردنەوەی ناوچهكانیان ڕادەگەیەنن کە حەشارگە و شانەکانی داعش لە شاری حەسەکە و دەوروبەری دهگرێتهوه.
-
۲۹یەمین كاروانی ماڵباتی داعش لە سووریاوە گەڕێنرانەوە عێراق
۲۳۰ ماڵباتی چەكدارانی داعش لە كەمپی هۆلی سووریا، گەڕێنرانەوە عێراق، بەمەش تا ئێستا نزیكەی ۱۶ هەزار كەس لە كەمپەكەوە گەڕێنراونەتەوە عێراق.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لهدوای ۱۱ ساڵ له کارهساتی شەنگال، هێشتا نیوهی ئێزدییهکان له ناو کهمپهکان دهژین
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان ڕایگهیاند: پێویسته ڕێکهوتنی حکوومهتی ههرێمی کوردستان و حکوومهتی فیدڕاڵی لهبارهی شهنگال جێبهجێ بکرێت.
-
فالح فەیاز:
هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی خۆکوشتنە/ سوپای پاسداران بەرگریی لە عێراق کرد
سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، دەڵێت: هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی خۆکوشتنە، چوونکە بارودۆخی هەرێمایەتی هاوشێوەی ئەو مەترسیدارییەیە کە عێراق لە ساڵی ٢٠١٤دا تیایدا دەژیا. ناوبراو هاوکات پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سوپای پاسدارنی ئێران دەربڕی کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکاندا پشتگیری لە عێراق کرد.
-
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق:
ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق دەگۆڕدرێتەوە بۆ هاوبەشییەکی ئەمنیی دوولایەنە
وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ئەوەى لەگەڵ عێراق هەیە، کۆتایی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش نییە، بەڵکوو گۆڕینی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانییەکەیە بە ئاراستەی هاوبەشییەکی ئەمنیی دوولایەنە.
-
ڕووفاتی هەزاران قوربانی دەستی داعشی تێدایە؛
گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنووری پارێزگای نەینەوا هەڵدەدرێتەوە
سەرۆکی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە عێراق ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە، دەستیان کردووە بە هەڵدانەوەی گەورەترین گۆڕی بە کۆمەڵ لە چاڵی خەسفە، لە سنووری پارێزگای نەینەوا، کە ڕووفاتی هەزاران قوربانی دەستی داعشی تێدایە.
-
دژە تیرۆری عێراق لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا ۱۱ چەکداری داعشی دەستگیر کرد
دژەتیرۆری عێراق دەڵێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان کردووە، کە بەهۆیەوە ۱۱ "تیرۆریست" دەستگیرکراون و چەندین تونێل و ئەشکەوت لە ناوچە جیاوازەکاندا تەقێندراونەتەوە.
-
چیرۆکی پێنج ئەندامی خێزانێکی ئێزدی دیلی دەستی داعش
پاش ۱۱ساڵ لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەست پێکردنی حەفتادوچوارەمین فەرمانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، هێشتا چارەنووسی پێنج ئەندامی بنەماڵەی خەلف نادیارە؛ لەم ڕاپۆرتەدا دوو منداڵی بەجێماوی ئەم بنەماڵە، بەرزان و فارس خەلف، دوای چوار ساڵ دیلێتی لە کەمپ و بەندیخانەکانی داعش، ئەمڕۆ بوونەتە چیرۆکبێژی ئازارێک کە تەمەنی منداڵیی بۆ هەتاهەتایە لەوان سەندۆتەوە.
-
لەیلا زانا:
کۆمەڵکوژیی شنگال برینی دڵ و مێژووی کوردە
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد ڕایدەگەیەنێت، ئەو دڕندانەی لە شنگال کۆمەڵکوژییان دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدا، دەبنە ڕووڕەشی جیهان، دەشڵێت، شنگال برینی دڵی مرۆڤایەتییە.
-
پێنج شهڕڤانی هەسەدە لە هێرشێکی داعشدا گیانیان لەدەست دا
هێزهكانی سووریای دیموكرات ڕایگهیاند، پێنج شهڕڤانیان له بهرخۆدان بهرانبهر هێرشهكانی داعش له دێرهزور گیانیان لهدهست داوه.
-
دوای ۱۱ ساڵ لە کۆمەڵکوژیی شنگال؛ زۆرینەی کوردانی ئێزدی ئێستاش لە ئاوارەییدا دەژین
ئەمڕۆ ۱۱ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت. بەگوێرەی دوایین ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ۲۵۰۰ کوردی ئێزدی بێسەروشوێنن و دەیان هەزاریشیان کۆچبەر و ئاوارەن.
-
مەسروور بارزانی:
ڕێککەوتنی شەنگال جێبەجێ بکرێت و میلیشیاکان ناوچەکە چۆڵ بکەن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەكانەوە ڕایگەیاند: پێویستە ڕێککەوتننامەی شنگال جێبەجێ بكرێت و هێزە چەکدار و ملیشیاکان لە دەڤەرەکە بچنە دەرەوە بەمەبەستی گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایش بۆ ناوچەکە.
-
جووڵە سەربازییە کەموێنەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا
دوای ئەوەی کە نیگەرانییەکان لە سەرهەڵدانەوەی داعش، زیادی کردووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە حوزەیرانی ۲۰۲۵دا بەربڵاوترین شەپۆلی ئۆەپەراسیۆنە سەربازی، ئەمنی و لۆجێستیکییەکانی خۆی ئەنجامدا کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا کەموێنە بووە.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بە ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم زیان بە تەواوی عێراق دەگەیێنێت
سهرۆکى ههرێمى کوردستان لە میانی پێشوازی لە شاندێکی بەریتانیا ڕایگەیاند، هێرشه درۆنييهکان بۆ سهر ههرێم و به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه له ههرێمى کوردستان زیان بە تەواوی ئابووریی عێراق دەگەیێنێت.
-
ئەمریکا داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژییەکان لە باشووری سووریا دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە دیمەشق دەکات دەستبەجێ ئەو کۆمەڵکوژییەی باشووری سووریا ڕابگرێت و بە زووترین کاتیش لێپرسینەوە لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکات.
-
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا لە سووریا:
ئەمریکا بەڵێنی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ کوردانی سووریا نەداوە
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ سووریا ڕایگەیاند: واشنتن پاڵپشتی لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا بۆ هێزهکانی سووریای دیموکراتیان ناوچهیێک بهناوی "کوردستانی ئازاد" لە سووریا ناکات.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات:
زانیاریارییەکانی دیمەشق لەبارەی هێرشبەرانی سەر مارئیلیاس، دوورن لەڕاستی
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بانگەشەكانی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی سووریا ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت زانیاریارییەکانیان لەبارەی هێرشبەرانی سەر کەنیسەی مار ئیلیاس، هیچ بنەمایێكی ڕاستی نییە.