بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌میانی وتارێکدا له کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به جینۆسایدی کوردانی ئێزدی، ڕایگه‌یاند: "مايه‌ى داخێکى زۆره دواى ۱۱ ساڵ له‌و کاره‌ساته، هێشتا نزيکه‌ى نيوه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، ژيانێکى سه‌ختى ناو که‌مپه‌کان ده‌گوزه‌رێنن، منداڵى ئێزدى هه‌يه ئه‌مڕۆ يازده ساڵانه و هه‌موو ته‌مه‌نى له ژينگه‌ى سه‌خت و دژوارى که‌مپه‌کاندا ژياوه. هێشتا ئومێدێکى راسته‌قينه بۆ گۆڕانێکى ئه‌رێنى له دۆخ و ژيانياندا نييه. ناتوانێت به ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانێت و چاره‌نووسیان ناڕوونه".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی: "پێویسته ڕێکه‌وتنی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدڕاڵی له‌باره‌ی شه‌نگال جێبه‌جێ بکرێت بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌ی هه‌موو هاوکاری و یارمه‌تیێکین".
دەقی قسەکانی نێچیرڤان بارزانی:
جه‌نابێ مير حازم ته‌حسين به‌گ، ميرێ ئێزدييان
جه‌نابى بابه شێخ
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز،
رۆژ باش..
به گه‌رمى به‌خێرهاتنتان ده‌که‌م بۆ ئه‌م کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تييه ده‌رباره‌ى جينۆسايدى ئێزدييان. به‌خێرهاتنێکى تايبه‌تى ميوانان و به‌شدارانى بيانى ده‌که‌م که له هه‌ر شوێنێکى جيهانه‌وه ئەمڕۆ هاتوون و بەشدارن لەم کۆنفرانسە، هەموو لایەکتان بەخێر بێن. ده‌ستخۆشى له زانکۆى کوردستان ده‌که‌م بۆ سازدانى ئه‌م کۆنفرانسه زانستييه ئه‌کاديمييه که يه‌که‌مجاره به‌م ئاسته و به‌م به‌شدارييه فراوانه، لە هەولێر ساز ده‌کرێت.
سه‌ره‌تا هه‌موو قوربانييانى ئێزدى و ته‌واوى قوربانييانى ده‌ستى داعش به رێزه‌وه ئەمڕۆ به‌بير ده‌هێنينه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گيانيان ده‌نێرين. ئه‌وان هه‌رگيز له‌بيرمان ناچنه‌وه و بۆ هه‌ميشه به رێزه‌وه ياديان ده‌که‌ينه‌وه.
سازدانى کۆنفرانسى زانستى ـ ئه‌کاديمى ده‌رباره‌ى جينۆسايدى ئێزدييان، کارێکى يه‌کجار پێويست و گرنگه، به‌تايبه‌تى که ئاوا پسپۆڕان و شاره‌زايان له ناوه‌نده زانستى و ئه‌کاديمييه‌کانى جيهانه‌وه، تيايدا باس و لێکۆڵينه‌وه‌کانيان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
ئه‌مه رۆڵێکى گرنگ و پێويست له به‌دۆکيوومێنتکردنى جينۆسايده‌که و لێکه‌وته‌کانى ده‌گێڕێت. لێکۆڵێنه‌وه‌ى زانستى و ئه‌کاديمى له جينۆسايدى ئێزدييان له ره‌هه‌نده‌کانى مێژوويى و سياسى، ياسايى و ره‌هه‌ندى ده‌روونييه‌وه، ده‌بنه سه‌رچاوه‌يه‌کى گرنگ بۆ ئێستا و داهاتووى ئه‌م پرسه و لێکۆڵينه‌وه له هه‌موو لايه‌نه‌کانى جينۆسايده‌که.
له‌و بڕوايه‌دام که ئه‌م کۆنفراسه ئازاره‌کان ده‌گۆڕێت بۆ زانين و مه‌ينه‌تييه‌کان ده‌گۆڕێت بۆ په‌ند و وانه‌وەرگرتن. هه‌روه‌ها ده‌بێته پردێکى نێوان زانست و سياسه‌ت و مرۆڤايه‌تى، به‌شدارى و هاوبه‌شى ده‌کات له فراوانبوونى دانپێدانانى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايده‌که و لێپرسينه‌وه له ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانکارانەی کە ئەم کارەیان کردووە.
به‌ڕێزان:
۳ى ئابى ساڵی ۲۰۱۴ داعش هه‌وڵى دا پێکهاته‌يه‌کى ره‌سه‌نى کوردستان و عێراق و کولتوورى فره‌يى و پێکه‌وه‌ژيانى بسڕێته‌وه. به هه‌زاران پياو و گه‌نجى کوشت، به هه‌زاران ژن و کچى ئێزدى رفاند و جۆره‌ها تاونکاريى ده‌ستدرێژى و به‌کۆيله‌کردنى به‌رامبه‌ريان ئه‌نجام دا، به زۆر ئايينى منداڵه‌کانيان پێ گۆڕى و بۆ کارى خۆکوژى و تيرۆر، مه‌شق و راهێنانيان پێکردن. سه‌تان هه‌زاريان لێ ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر کران و په‌رستگه و سيمبۆله ئايينييه‌کان و کولتوورى ئێزدييان، رووبه‌ڕووى پرۆسه‌يه‌کى له‌ناوبردن و سڕينه‌وه‌ى به‌رنامه‌دار بوونه‌وه.
بۆيه ئه‌م تاوانکارييه رووداوێکى راگوزه‌رى مێژووى ناوچه‌که نه‌بوو، به‌ڵکوو برينێکى قووڵى ساڕێژنه‌بووە، هه‌روه‌ها له‌که‌يه‌کى شه‌رمه‌زارييه له مێژووی مرۆڤایەتیدا. هه‌موو رزگاربوويه‌کى ئه‌م جينۆسايده، هه‌موو دايک و باوکێکى ئێزدى که رۆڵەکانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌موو منداڵێک که بێ دايکوباوک و بێ خێزان و که‌سوکار ماوه‌ته‌وه، شاهدێکى زيندووى ئه‌و کاره‌ساته‌يه.
هه‌رێمى کوردستان هه‌ر له سەرەتای يه‌که‌مى کاره‌ساته‌که‌وه، وه‌ک ئه‌رکى نيشتمانى و مرۆييى خۆى، پێشوازيى له سه‌تان هه‌زار ئێزدى کرد، به سه‌تان پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌ييى جه‌نابى سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانى، به گيان و خوێنى خۆيان، هه‌رچييان له‌ده‌ست هات کرديان بۆ به‌رگريلێکردن و پاراستنى ئێزدييان و رزگارکردنى شه‌نگال. ئێمه وه‌ک پرسێکى کوردستانى مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره‌ساته‌دا کرد، چونکه ئێزدى به‌شێکى ره‌سه‌نى پێکهاته‌ى کوردستانن.
راسته، هه‌موو ساڵێک به چه‌ندين شێواز و له چه‌ندين شوێندا، يادى ئه‌م کاره‌ساته به‌ئازاره ده‌کرێته‌وه، ئه‌مه گرنگه و پێويسته به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وه‌کانى داهاتووش بزانن وه‌ک هه‌موو پێکهاته‌کانى ديکه‌ى کوردستان، چ کارەساتێک به‌سه‌ر ئێزديياندا هاتووه؟! به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئه‌مه به‌س نييه و به‌شى ئێزدييان ناکات.
مايه‌ى داخێکى زۆره دواى يازده ساڵ له‌و کاره‌ساته، هێشتا نزيکه‌ى نيوه‌ى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، ژيانێکى سه‌ختى ناو که‌مپه‌کان ده‌گوزه‌رێنن، منداڵى ئێزدى هه‌يه ئه‌مڕۆ يازده ساڵانه و هه‌موو ته‌مه‌نى له ژينگه‌ى سه‌خت و دژوارى که‌مپه‌کاندا ژياوه. هێشتا ئومێدێکى راسته‌قينه بۆ گۆڕانێکى ئه‌رێنى له دۆخ و ژيانياندا نييه. ناتوانێت به ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانێت و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
عێراق وڵاتێکى ده‌وڵه‌مه‌نده، کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى وه‌ک هاووڵاتيى عێراقى، مافى زۆريان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌يه. پێويسته عێراق زۆر له‌وه زياتر خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌کانى به‌خاوه‌ن بکات. ئه‌رکى هه‌موومانە له هه‌رێمى کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها ئه‌رکى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه که هه‌رچى پێويست بێت و بکرێت، بۆ ئێزدييان بکرێت.
به‌رله هه‌موو شتێک پێويسته متمانه و ئومێد به ئێزدييان ببه‌خشرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌سه‌ر خه‌رابات و وێرانه‌ى رابردووى تاڵيان، ژيانێکى نوێ دەستپێ بکەنەوە. ئه‌وه ناکرێت ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان به‌دى نه‌يه‌ت.
به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان، ته‌نيا به سزادانى تاوانکاران و ئه‌نجامده‌رانى جينۆسايده‌که نابێت، به‌ڵکوو به ئاوڕلێدانه‌وه و کارکردنى جددى بۆ ئێزدييان ده‌بێت که هه‌موو لايه‌ن و بواره‌کانى ژيانيان بگرێته‌وه. به پێدانى دڵنيايى ده‌بێت له‌وه‌ى جارێکى تر رووبه‌ڕووى کاره‌ساتى ئاوا نابنه‌وه.
ئێستاش دواى يازده ساڵ له جينۆسايدی کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى، هێشتا ئەم کۆمەڵگەیە له شۆکێکى قووڵدايه. شۆکێکى سه‌ختى ده‌روونى و کۆمه‌ڵايه‌تى که لێکه‌وته‌کانى تا ماوه‌يه‌کى درێژ به‌رده‌وام ده‌بن. ئه‌رکى هه‌موومانه هاوکارييان بکه‌ين و يارمه‌تييان بده‌ين بۆ چاره‌سه‌ربوون و تێپه‌راندنى ئازاره ده‌روونييه‌کانيان. ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ئێوه‌ى لێکۆله‌ر ده‌يکه‌ين، به‌شێکى گرنگى ئه‌و يارمه‌تى و هاوکارييه ده‌بێت.
به‌ڕێزان،
ئێمه له هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌ميشه ئاماده‌ين بۆ هه‌موو هاوکارى و هه‌ماهه‌نگييه‌ک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ پێشکه‌شکردنى هه‌موو يارمه‌تييه‌کى پێويست به پێکهاته‌ى ئێزدى. پاراستنى فره‌يى و پێکه‌وه‌ژيان و يه‌کترقبووڵکردن، ئه‌رکى له‌پێشينه‌ى هه‌موومانه له کوردستان و عێراق. فره‌يى و هه‌مه‌ڕه‌نگيى کۆمه‌ڵگه‌ى عێراق به هه‌رێمى کوردستانه‌وه، هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندييه، نه‌ک کێشه و مه‌ترسى، ده‌بێ هه‌ميشه کار بۆ پته‌وکردنيان بکه‌ين.
ئه‌مڕۆ ساده‌ترين مافى ئێزدييان ئه‌وه‌يه هێنده ئارامى و ئاسايش له شوێن و ناوچه‌کانيان هه‌بێت، بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه. خزمه‌تگوزارييان هه‌بێت، بتوانن ڕوو له زێد و شوێنيان بکه‌نه‌وه و ژيانێکى نوێ ده‌ستپێ بکه‌نه‌وه.
بۆيه پێويسته رێککه‌وتنى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق بۆ ئاساييکردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى جێبه‌جێ بکرێت. چيتر ئێزدى و ناوچه‌کانيان گۆڕه‌پانى هێزه ناياسايييه‌کان و يه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌کان نه‌بێت. بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌ى هه‌موو هاوکارى و هه‌ماهه‌نگييه‌کين.
له هه‌وڵ و کاره‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بين هه‌تا رزگارکردنى دوايين رفێنراوى ئێزدى، هه‌روه‌ها بۆ به‌پارێزگاکردنى شه‌نگال و بۆ ئه‌وه‌ى کۆمه‌ڵکوژيى ئێزدييان به شێوه‌يه‌کى فراوانتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بناسرێت. تاوانکاران سزا بدرێن و دادپه‌روه‌رى بۆ ئێزدييان به‌دى بێت، هه‌موو هاوکارى و يارمه‌تييه‌کى ماددى و ده‌روونى به‌ده‌ست بهێنن بۆ شياندنه‌وه و بۆ تێپه‌ڕاندنى شۆکى ده‌روونييان.
سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌وانه دووپات ده‌که‌ينه‌وه که له هه‌رێمى کوردستان و عێراق، له ناوچه‌که و لە جيهان به هه‌ر شێوه‌يه‌ک بووبێت يارمه‌تيى کۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدييان داوه و بەردەوامن و یارمەتییان ده‌ده‌ن.
هيواى سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنفرانسه‌که‌تان ده‌خوازم. هه‌موو پشتگيرييه‌ک له کار و چالاکى و کۆنفرانسى له‌و جۆره ده‌که‌ين. ئێوه کارێکى گرنگ و پێويست ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خزمه‌تێکى گه‌وره پێشکه‌ش به ئێزدييان ده‌که‌ن. هیوادارم لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو بن و بەردەوامیش بن.
Your Comment