بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "هێزه‌کانی هه‌واڵگری نیشتمانی، له ڕێگه‌ی هه‌وڵه‌کانی سنوور به‌زاندن و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، توانی تۆڕێکی گه‌وره‌ی دارایی داعش ده‌ستگیر بکات که به‌رپرسه له به‌قاچاخبردنی تیرۆریستان له‌نێوان ژماره‌یێک وڵاتی جیهان بۆ داعش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه درێژه‌پێده‌ری ئۆپه‌راسیۆنێکی تایبه‌ته که له ساڵی ۲‌۰۲۳ له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانییه‌وه له پارێزگای که‌رکووک ئه‌نجام دراوه و یه‌کێک له‌و تۆڕانه‌ی کردۆته ئامانج که سه‌ر به ڕێکخراوی داعشه و به‌رپرسه له دابین کردنی دارایی شانه‌کانی".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستگیرکردنه‌که له ژماره‌یه‌ک وڵاتی ڕۆژئاوای ئه‌فریقا ئه‌نجامدراوه دوای چاودێری کردنی جموجۆڵ و هێڵه‌کانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م تۆڕه و تۆڕه‌کانی دیکه‌ی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به مه‌به‌ستی پاڵپشتی کردنی پێکهاته‌ی دارایی داعش و پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی به ئامانجگرتنی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتیمانی جه‌ختیشی کردۆته‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ پاشماوه‌کانی داعش و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی پیلانه خراپه‌کانی که به نائومێدیه‌وه هه‌وڵی تێکدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق ده‌ده‌ن".
Your Comment