بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: "پێنج شه‌ڕڤان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشێكی شانهیێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازیی هێزه‌كانمان له سنووری ده‌یره‌زۆر، گیانیان له‌ده‌ستدا، شه‌ڕڤانان تا كۆتایی شه‌ڕیان كرد و هێرشی چهكدارانیان تێك‌شكاند".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: "به سه‌ربه‌رزییه‌وه گیانله‌ده‌ستدانی حه‌سه‌ن حامید ئه‌حمه‌د (ئاده‌م)، عیزه‌دین سه‌عید خه‌لیفه (یوسف)، عه‌مار محه‌مه‌د عه‌لوش (به‌ری)، عه‌مار محه‌مه‌د خه‌لیفه (جودی)، مازن عه‌بدوڵا خه‌ڵه‌ف (قه‌یسه‌ر) له ۳۱‌ی (تهمموز/۷)ی ۲۰۲۵ ڕاده‌گه‌یه‌نین كه نمونه‌ی فیداكاری و قاره‌مانێتی بوون، له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان وڵاته‌كه‌یان پاراست".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه تۆڵه‌ی شه‌هیدان بكه‌ینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنی ناوچه و گه‌له‌كه‌مان".
Your Comment