بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهزڵووم کۆبانی لهمیانی وتارێکدا له دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، ڕایگهیاند: "لە سەرەتای دامەزراندنی هێزەکانی ههسهدهوه تا ئەمڕۆ هەموو سەرکەوتنێک کە بەدەستهاتووه لە ڕێگەی پشتیوانیی چەسپاوی گەلی سووریا و بەشداریی هەموو پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان بووە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە، سووریای نوێ دروستبووە، سوپایەکی نوێ دروستبووە، وەک یەکێک لە هێزە سەرەکییەکانی بەرگریی سووریا، هێزەکانی ههسهده ڕۆڵێکی بەرچاوی لە شەڕی تیرۆر و پاراستنی گەلەکەماندا هەبووە، ئێمە جێگەیەکی گرنگمان دەستکەوتووە و دەبێت ئێستا بەشداری لە بنیاتنانی سوپای نوێی سووریادا بکەین".
مەزڵووم عەبدی ئاماژهی بهوهش کرد، فەرماندەییەکەی بڕیاری داوە شاندێک ڕەوانەی دیمەشق بکات بۆ پێشخستنی هەنگاوە کردارییەکانی یەکخستنی هێزی ئاسمانی سووریای دیموکرات لەگەڵ سوپای نیشتمانی داهاتووی سووریا، "لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندەکەمان سەردانی دیمەشق دەکات و لەگەڵ وەزارەتی بەرگری کۆ دەبێتەوە و دەست بە پرۆسەی تێکەڵ کردنی هێزەکانی ههسهده لهگهڵ سوپای سووریا دەکات".
مهزڵووم کۆبانی باسی لهوهش کردوه: "پێمان وایە ئەو ئەزموونەی کە هێزی سووریای دیموکرات لە خەباتی دژی داعش بەدەستی هێناوە، ئەو مەشق و ڕاهێنانانەی کە لە ماوەی ۱۰ ساڵی ڕابردوودا کەڵەکە بوون و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری نێودەوڵەتی هەموویان یارمەتیدەر دەبن بۆ بەهێزتر و بەتواناکردنی سوپای نوێی سووریا".
فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەشڵێت: یەکگرتنەوەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بناغەی سوپای نوێی سووریا پێکدەهێنێت، کە خزمەت بە پاراستنی هەموو سوورییەکان دەکات بەبێ گوێدانە نەتەوە و ئایین، ناوبراو دووپاتی کردەوە: "هەسەدە دەبێتە بەشێکی بچووک بەڵام جەوهەریی سوپای نوێی سووریا، هێزەکانمان بەتایبەت یەکینەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر (YAT) بەردەوام دەبن لە ڕۆڵی پێشەنگی خۆیان لە شەڕی دژی داعش، نەک تەنها لە باکوور و ڕۆژهەڵات بەڵکوو لە سەرتاسەری وڵاتدا".
Your Comment