بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه: "ئۆپەراسیۆنەکە دوای چەند مانگێک لە چاودێری و وردی جموجوڵ و چالاکییەکانی ئه‌و چه‌كداره بووه كه ناوی حەسەن جفلی، نازناوی ئەبوو عەبدۆ بووە، هێزەکانمان توانیان شوێنی حەشاردانی بدۆزنەوە و گەمارۆیەکی ئەمنی توند بەدەوریدا بسەپێنن و دواتر دەستگیری بکەن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و چه‌كداره كاری له‌سه‌ر دروستکردنی تەقەمەنی تی ئێن تی كردوه و بەسەر ئەندامانی شانەدا دابەشی كردووه: "ئەو کۆگای خۆی بۆ دروستکردنی ئەو تەقەمەنیانە بەکاردەهێنێت وەک بەشێک لە پیلانێکی بەدخوازانە و تاوانکاری بۆ بەئامانجگرتنی خاڵە سەربازییەکان و ناوەندەکانی هێزە ئەمنییەکانی ناوخۆ، هەروەها بۆ بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێل و کۆبونەوەی مەدەنی بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی تیرۆر و ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "لە کاتی هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر ۱۸۰ بلۆکی تی ئێن تی و ئامێری کۆنتڕۆڵکردن و تەقێنەر و سوڕی ئەلیکترۆنیدا گیراوە، جگە لە ژمارەیەک ئامێری مۆبایل و بڕە پارەیەک".
هه‌رچه‌نده له كۆتایی ساڵی ۲۰۱۹ه‌وه ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێكخراوی چه‌كداری داعش له سووریا له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كۆنتڕۆڵ كراوه، به‌ڵام له‌وكاته‌وه ناوه ناوه چالاكی چه‌كداری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان.
Your Comment