بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازیی ئێدوارد ئالگرين، ڕاوێژكارى باڵاى به‌ريتانيا بۆ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و باكوورى ئەفريقا و شاندێكى ياوه‌رى کرد که له ژماره‌يێک ڕاوێژکار و کونسوڵى گشتيى بەريتانيا له هه‌رێمى کوردستان پێکهاتبوو.
له کۆبوونه‌وه‌کەدا که سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوو، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که و په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها تيشک خرايه سه‌ر مه‌ترسييه ئه‌منييه‌کان و هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌که. سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند: داعش هێشتا مه‌ترسيیێکى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا ده‌کات.
نێچيرڤان بارزانى، هێرشه درۆنييه‌کان بۆ سه‌ر هه‌رێم و به ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى له هه‌رێمى کوردستان، به هه‌ڕه‌شه و زيان بۆ ته‌واوى ئابووريى عێراق زانی و داکۆکى له‌وه‌کرده‌وه که پێویسته ڕێگرى له‌و هێرشانه بکرێت.
لایخۆيه‌وه ئالگرين وێڕاى نيشاندانى پابه‌ندیى بەريتانيا به بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کان و هاريکاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، دووپاتیکرده‌وه که وڵاته‌که‌ى به بايه‌خ و گرنگييێکى زۆره‌وه له ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌که ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوکارى و پشتيوانييێکى بەريتانياى بۆ پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که نيشان دا.
سيستمى فيدراڵى له عێراق، په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووريا و مافه‌کانى کورد و پێکهاته‌کان له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ دوايين پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى ئاشتى له تورکيا، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment