جووڵەی بەربڵاوی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی هاوبەش ئەنجام دەدەن و جەخت دەکەنەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ''بە هاوبەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕەققە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و ئاساییشی ئەنجام دەدەن بۆ بە ئامانجگرتنی چەکدارانی داعش و پێگەکانیان".

هێزەکانی سووریای دیموکرات، دڵنیایی داوە لە نەهێشتنی تیرۆر و دەڵێت: ''هیچ جێگەیەک بۆ تیرۆر و توندڕەویی ناهێڵنەوە و خەبات و تێکۆشانی شەڕڤانان بەردەوامە تا کاتی بنەبڕکردنی تەواوی گرووپە تیرۆرستییەکان لە ناو ناوچانە هاوڵاتی مەدەنی تێدایە".

جەختیشیان کردوەتەوە، لە بەردەوامی هاوپەیمانییەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردوەتەوە لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئاماژەی بەوەکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە درێژەپێدەری پابەندبوونە بە لەناوبردنی تیرۆر لە ناوچەکە و بەردەوامیی دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە ئاشکرایکردبوو،  سەربازەکانی هەسەدە زیاترە لە ١٠٠ هەزار سەربازە و لە نێویاندا هێزی تایبەتی ڕاهێنراوی باش هەیە لەسەر هەموو جۆرە چەکێک.

News ID 226354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha