بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه: "لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی نیشتمانیمان بۆ پاراستنی ئاسایشی گەلەکەمان و پاراستنی سەقامگیری، هێزەکانی سووریای دیموکرات، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دەستپێکردنی هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ پاککردنەوە ڕادەگەیەنن کە حەشارگە و شانەکانی داعش لە شاری حەسەکە و دەوروبەری دهگرێتهوه".
ئاماژهی بهوهش كردوه، ئەو ئۆپەراسیۆنە ئامانجی ئەوەیە بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش، شانە نووستووەکان و شانە چالاکەکان بكات کە هەڕەشە لە ژیانی خەڵکی مەدەنی دەکەن.
له ڕاگهیهندراوهكهی ههسهدهدا هاتووه: "تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی TOL بەشداری لەم ئۆپەراسیۆنەدا دەکەن بۆ پێشکەش کردنی پشتیوانی هەواڵگری و دڵنیابوون لە وردبینییێکی بەرز لە بە ئامانجگرتنی شانە تیرۆریستییەکان و پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی".
ئهوهش هاتووه: "لە کاتێکدا ئێمە ئیرادەی خۆمان بۆ بنبڕکردنی تیرۆری داعش لە ڕەگ و ڕیشەی خۆیەوە دووپات دەکەینەوە، داوا لە گەلەکەمان لە شاری حەسەکە دەکەین کە بە تەواوی هاوکاری هێزەکانمان بکەن و هەر چالاکیێکی گوماناویش ڕاپۆرت بکەن، جەخت لەوە دەکەینەوە کە سەلامەتی و ئاسایشیان لە پێشینەی کارەکانمانە".
Your Comment