بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە: ''لەگەڵ ئەو بەرپرسەی ئەمریکا ژمارەیەک بابەتیان تاوتوێ کردوە، کە ئامانجیان پشتیوانی تەواوکاری سیاسییە لە سووریا و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵات، لەگەڵ دروستکردنی کەشێکی ئارام بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا و زامن کردنی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکەدا".
مەزڵووم عەبدی باسی لەوەش کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و باڵیۆز باراک رۆڵێکی ڕاستگۆ و کاریگەریان گێڕاوە بەرامبەر گەلی سووریا لە هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و گەیشتن بە داهاتوویەکی باشتر بۆ سووریا و هەموو سووریاییەکان.
کۆبانی دەشڵێت: ''ئێمە پابەندین بە ئامانجەکەمانەوە کە خۆی لە سووریایەکی یەکگرتوو بۆ هەموو سوورییەکان دەبینێتەوە".
هەنگاوەکان بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ١٠ ئاداری نێوان مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع، ڕێگاکانی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا، ڕەخساندنی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، ڕێخۆشکەریی بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەکەیان، تەوەری کۆبوونەوەی نێوان مەزڵووم عەبدی و شاندە ئەمریکیەکە بووە.
Your Comment