بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "لەچوارچێوهی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بە پاڵپشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرپەرشتی سەرۆکی دەزگاکە، دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر مژدەی سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی چۆنایەتی ئاشكرا دهكات کە لە ئەنجامدا کوژرانی تیرۆریست عومەر عەبدولقادر بەسام ناسراو بە "عەبدولڕەحمان حەلەبی" لێكهوتهوه"، ناوبراو یەکێک بووه لە سەرکردە دیارەکانی ڕێکخراوی داعش.
ئاماژهی بهوهش كردوه، ئۆپهراسیۆنهكه بهرهبهیانی ڕۆژی ههینی لەناو خاکی سووریا ئهنجام دراوه بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: "تاوانبار 'حەلەبی' پۆستی بەرپرسی ئۆپەراسیۆن و ئاسایشی دەرەکی لە ڕێکخراوەکەدا بەدەستەوە بووه، بەرپرسیار بوو لە پلاندانان و سەرپەرشتی کردنی بەناو 'پارێزگا دورەکان'، ئەمە جگە لە تێوەگلانی ڕاستەوخۆی لە بۆردوومانی باڵیۆزخانەی ئێران لە لوبنان و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی دیکە لە ئەورووپا و ئەمریکا، کە لە ڕێگەی هەوڵی هەواڵگری وردەوە پووچەڵکرانەوە".
ئهوهش خراوهتهڕوو: "ئەو ئۆپەراسیۆنە ناوازەیە دەرئەنجامی چاودێری وردی هەواڵگری و پاڵپشتی دادوەری عێراق بوو کە چەند مانگێکی خایاند، لەو ماوەیەدا پیاوەکانمان توانیان جموجوڵ و شوێنی ئامانجەکە دەستنیشان بکەن، ئەمەش بووە هۆی ئەو هێرشە ئاسمانییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدرا بۆ لهناوبردنی هەمیشەیی".
Your Comment