بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆماس باراک لە لێدوانێکدا بۆ ژمارهیێک ڕۆژنامەنووس لە نیویۆرک، ڕایگەیاندووە: هاوسۆزی لەناو کۆنگرێسی ئەمریکادا هەیە بۆ هێزەکانی ههسهده و ئەمریکا هەوڵ دەدات ئەو قەوارەیە بخاتە ناو حکوومەتی سووریاوە.
ئاماژهی بهوهش کرد، ئهو هاوسۆزییه: "بەو مانایە نییە کە هیچ ئاماژەیێک بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد لە سووریادا هەبێت، هەروەها بە مانای دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیای ههسهده نیه، یان دەوڵەتێکی سەربەخۆی عەلەوی یان دروز نییە، هەموویان لە چوارچێوەی سووریادا دەبن، کە دەستوور و پەرلەمانی تایبەتی خۆی دەبێت".
تۆماس باراک دهڵێت: پێشتر ئەمریکا هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) کردبوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، "بۆیە هەستێکی زاڵ هەیە کە ئێمە هاوبەش بوین لەگەڵیان و ئێمە قەرزاری ئەوانین، بەڵام پرسیاری گرنگتر ئەوەیە، ئێمە قەرزاری چیین؟ ئێمە قەرزاری ئەوان نین کە ئیدارەیێکی سەربەخۆ لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا دابمەزرێنن".
Your Comment