جووڵە سەربازییە کەموێنەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا

دوای ئەوەی کە نیگەرانییەکان لە سەرهەڵدانەوەی داعش، زیادی کردووە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە حوزەیرانی ۲۰۲۵دا بەربڵاوترین شەپۆلی ئۆەپەراسیۆنە سەربازی، ئەمنی و لۆجێستیکییەکانی خۆی ئەنجامدا کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا کەموێنە بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا (SOHR) هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە سەرەتای حوزەیرانی ۲۰۲۵ەوە ڕووبەرێکی کەموێنە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆیان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا تۆمار کرد؛ ئامانجی سەرەکیی ئەو جووڵە سەربازییانە بەرەنگاریی خۆڕێکخستنەوەی داعش و ڕێگری لە چالاکیی شانە نووستووەکانی ئەو گرووپە لە ناوچەکانی دەرەوەی کونترۆڵی حکوومەتی ناوەندیی سووریایە.

تۆکمە کردنی لۆجێستیکی و پێگەیی

لە مانگی تەمووزی ۲۰۲۵ەوە ۷ فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازی و ۲۴۴ بارهەڵگری کەرەستەی سەربازی و لۆجێستکی گەیشتنە بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات.

هەروەها ۱۰ نمایشی سەربازی لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانی و ۹ نمایشی سەربازی هاوبەش لەگەڵ هەسەدە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو.

دەوریەی سەربازی و جووڵەی زەمینی

لە ڕۆژی ۲ی حوزەیراندا پاش چوار ساڵ ڕاگیران، دەوریەیێکی سەربازیی هاوپەیمانان و هەسەدە لە نزیکیی سنوورەکانی تورکیا لە دەڤەری عاموودا ئەنجام درا.

لە ۱۸ی حوزەیراند، شاندێکی  باڵای ئەمریکی بە یاوەریی هەسەدە گەیشتنە بنکەی قەسرەک لە باکووری حەسەکە.

لە ۲۴ی حوزەیران جووڵەی بەربڵاو لە بنکەی ئاسمانیی سارین لە نزیکیی کۆبانی بینرا؛ لەوان جووڵەی چاودێریی ئاسمانی و گواستنەوەی هێز بۆ دیکەی بنکەکان.

ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لەدژی داعش

۸ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی هەسەدە بەڕێوەچوو کە دەستگیر کردنی ۲۰ کەس لەوان ئەمیرێکی داعش و بەرپرسێکی شەرعی و چەند فەرماندەی لێکەوتەوە.

دێرەزوور: ۳ ئۆپەراسیۆن- ۹ دەستگیر کراو

حەسەکە: ۳ ئۆپەراسیۆن- ۶ دەستگیر کراو

ڕەقە: ۲ ئۆپەراسیۆن- ۵ دەستگیر کراو

ئۆپەراسیۆن بە درۆن و ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی دیمەشق و سوپای نیشتمانی

لە ڕۆژی ۸ی حوزەیراندا، هێرشی درۆنێک لە نزیکیی دەڤەری ئیدلیب کوژرانی کەسێک و بریندار بوونی دوو کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

لە ڕۆژی ۱۹ی حوزەیران، کەسێک لە ناوچەی سویال لە دەڤەری ئەبووکەمال بەهۆی هێرشی درۆنەوە زۆر بە سەختی بریندار بوو.

لە ۲۵ی حوزەیران هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانان بە هاوکاریی هەسەدە و ژمارەیێک لە هێزەکانی سەر بە دیمەشق، ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانییان لە گەڕەکی «البغزال» لە شاری ئەلباب بەڕێوە برد. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئەندامانی هەستەیەکی داعش لەوان ئەمیرێکی عێراقی کرانە ئامانج.

لە ۲۶ی حوزەیران ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) بڵاوی کردەوە لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شاری ئەلباب، "زیا زوباع موسلح حەردانی" فەرماندەی باڵای داعش لەگەڵ دوو کوڕیدا کوژران.  لەم هێرشەدا هیچ کەسێکی مەدەنی کە لەو شوێنە ئامادەبوون لەوان سێ ژن و سێ منداڵ هیچ زیانێکیان بەرنەکەوت.

News ID 225845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha