ئەشرەفییە
-
سیناتۆرێکی ئەمریکی ئیدانەی دەستدرێژیی سوپای سووریا بۆسەر کوردەکانی حەلەب دەکات
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت ئەو دڕندەییانەی بەرانبەر هاووڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب ئەنجام دران پەردەپۆش بکرێن، بەڵکوو دەبێت لێپرسینەیان لێ بکرێت.
-
ئەردۆغان داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنی ١٠ی ئازار
سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ رێکەوتنی ١٠ی ئازار و دەڵێت: "ئهگهری دروستبوونی شهڕێکی گهورهی نێوان کورد و عهرهب له سووریادا ههیه".
-
ئیلهام ئەحمەد: دۆخەکە زۆر هەستیارە و ئەمریکاش تەنیا تەماشا دەکات
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت دۆخەکە زۆر "هەستیارە" و ئەمریکا تەنیا تەماشا دەکات.
-
سێنتکۆم لەسەر ڕووداوەکانی حەلەب هاتەدەنگ و داوای دانبەخۆدا گرتنی لایەنەکان دەکات
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: "لە نزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین زۆرترین دانبەخۆداگرتن پیشان بدەن".
-
نەتەوە یەکگرتووەکان:
بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پشێوییەکانەوە ۱۹۰ هەزار کەس لە حەلەب ئاوارە بوون
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئاماری ئاوارەبوونی ۱۹۰ هەزار هاووڵاتی لە شاری حەلەب بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پشێوییەکانەوە؛ نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە لایەنەکان دەکات بەپەلە ڕێڕەوێکی سەلامەت بۆ دەرچوونی هاووڵاتییان بکەنەوە.
-
فەرماندەی باڵای کورد لە سووریا ئاشکرای دەکات؛
چ وڵاتێک ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشقی تێکدا؟
سیپان حەمۆ، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی قەسەدە ڕایگەیاند، بەرپرسێکی حکوومەتی کاتیی سووریا دەستێوەردانی لە دوایین کۆبوونەوەیان لە دیمەشق کرد و کۆبوونەوەکەی ڕاگرت، دەرکەوت پیلانگێڕییەک بەڕێوەدەچێت.
-
لەسەر فڕێدانی تەرمی ژنە شەڕڤانێک، داوای لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی دەکرێت
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا دەردەکەوێت سەربازێکی حکوومەتی سووریا تەرمی ئەندامێکی ئافرەتی ئاسایشی حەلەب لە باڵەخانەیەکەوە فڕێ دەداتە خوارەوە، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی سووریا داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و سەربەخۆ دەکەن.
-
گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە هەڵەبجە بۆ پشتگیری لە کوردەکانی سووریا بەڕێوەچوو
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ئەو هێرش و پەلامارانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرانە سەر کوردانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە پارێزگای حەلەب، گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
-
ڕێکخراوە و چالاکوانانی مافی مرۆڤ؛
ئەوەی شەرع لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کردی، کهمتر نییه لهوهى داعش له شنگال کردى
حکوومەتهکهى شهرع، ڕۆژى شهشى ئهم مانگه، هەڵمەتێکی فراوانى سەربازیی دژی ههردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە له شاری حەلەب ئهنجامدا، بههۆیهوه کۆمەڵکوژیی و تاوانی جەنگ و ئاوارەکردنی زۆرەملێی خەڵکی مەدەنی کورد لە ماڵ و حاڵی خۆیان ڕوویاندا، ڕێکخراوهکانى مافى مرۆڤ و چالاکوانانیش دهڵێن، "ههموو ئهوانهى لهو دوو گهڕهکه ڕوویانداوه، هیچى کهمتر نییه لهوهى داعش لهشنگال کردى".
-
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر:
ئەو دەستدرێژییە لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەو دەستدرێژییە لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.
-
مەزڵووم عەبدی:
زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە
درێژەدان بە رێبازی شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە
-
هێزەکانی سووریا دیموکرات:
گەمارۆ و هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان بەردەوام بن، سووریا دەبێتە گۆڕەپانی جەنگ
هێزهکانی سووریای دیموکرات سهبارهت به هێرش و دهستدرێژییهکانی چهکدارانی حکوومەتی دیمهشق بۆسهر گهڕهکه کوردییهکانی حهلهب رایگهیاند: ئهگهر هێرشهکان بهردهوام بن تهواوی سووریا دهبێته گۆڕهپانی جهنگ.
-
سەرۆکی یەکێتی:
پشتگیری لە هەر هەوڵێک دەکەم بۆ هێور کردنەوەی دۆخی حەلەب
سهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان له پهیامێکدا لهبارهی ڕووداوهکانی حەلەبەوە داوای دانبهخۆداگرتن و مامهڵهی ژیرانه دهکات.
-
مەسعوود بارزانی:
هێرشی سەر شاری حەلەب هەڕەشەی پاکتاوی ڕەگەزییە لەدژی کورد
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: "ئەو شەڕەی شاری حەلەب هەڕەشەی پاکتاوی رەگەزییە لەدژی کورد".
-
ناوی ئەو گرووپانە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ئاشکرا کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوی ئەو گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا دەکات کە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، و دەڵێت: گرووپی "سزادراوی نێودەوڵەتین".
-
سوپای سووریا فەرمانی چۆڵ کردنی گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبی دەرکرد
دەستەی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای سووریا داوا لە دانیشتوانی مەدەنی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب دەکات کە ماڵەکانیان جێبهێلن و دوو ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت تاکوو کاتژمێر ۳:۰۰ـی پاشنیوەڕۆ دەکەنەوە.
-
ئیدارەی خۆسەر هۆشداریدەدات لە پەرەپێدانی توندوتیژی لەلایەن حکوومەتی کاتیی سووریاوە
گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق تانک رەوانەی دەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەکەن و ژیانی خەڵکی مەدەنییان ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە کردوەتەوە.
-
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە:
گەڕەکە کوردنشینەکان ڕووبەڕووی هێرشی توندی گرووپە چەکدارەکان بوونەوە
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب ڕایگەیاند: "ئەو گەڕەکانە ڕووبەڕووی هێرشی تووند و گەمارۆیەکی سەخت بوونەتەوە، بەهۆی تۆپبارانەکانەوە چەندین سڤیل، لەنێویاندا ژن و منداڵ، بوونەتە قوربانی".
-
هێرشەکانی سەر ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، بۆ تێکدانی ڕێکەوتنی نێوان شەرع و عەبدی ئەنجام دەدرێن
هاوسەرۆکی بەڕێوبەری گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب، دەڵێت، ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود، نایاساین و بە ئەمانجی تێکدانی ڕێکەوتنی نێوان ئیدارەی خۆسەر حکوومەتی کاتی سووریا ئەنجام دەدرێن.
-
ئاسایشی ڕۆژاوا وەڵامی هێرشێکی گرووپەچەکدارەکانی سەربە دیمەشقی دایەوە
ئاسایشی بهڕێوهبهرایهتی خۆسهر ڕایگهیاند، ئهمشهو یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینەکانیان لهلایهن گرووپه چهکدارهکانی سهر به حکوومهتی سووریاوه بهدوو کاتیۆشا کراوهته ئامانج و وهڵامی هێرشهکهیان داوهتهوه.
-
سالح موسلیم:
ئەو چەکدارانەی لە حەلەب هێرشیان کرد لەژێر فەرمانی دیمەشقدا نین و فەرمان لە تورکیا وەردەگرن
ئەندامیکی دەستەی سەرۆکایەتی پەیەدە، ڕایگەیاند: ''ئەو چەکدارانەی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکان، لەژێر فەرمانی دیمەشقدا نین".
-
وەزارەتی بەرگری سووریا ڕاگرتنی شەڕی لە حەلەب ڕاگەیاند
هەر یەک لە وەزارەتی بەرگری سووریا و ئاسایشی حەلەب، ڕاگرتنی شەڕیان ڕاگەیاند.
-
وەزارەتی بەرگریی سووریا:
ئێمە هیچ هێرشێکمان لە دژی هەسەدە ئەنجام نەداوە
وەزارەتی بەرگریی سووریا بە توندی هێرش دەکاتە سەر هەسەدە و دەڵێت ''ئێمە هیچ هێرشێکمان ئەنجام نەداوە".
-
هەسەدە:
پێویستە لێكۆڵینەوە لە گرووپە دابەشبووەكانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بكرێت
ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی مانگ شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاسایشی ڕۆژئاوا و سوپای ئەحمەد شەرع لە حەلەب دروست بوو، قوربانی لێکەوتەوە.
-
فەرەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان دیمەشق و SDF دەکات
فەرەنسا پێشوازیی لە رێککەوتنی ئاگربەستی گشتگیر کرد کە رۆژی ۷ـی تشرینی یەکەم لە دیمەشق لەنێوان دەسەڵاتدارانی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە دا کرا.
-
ئاگربەست لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب ڕاگەیێندرا
ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سووری بڵاویكردەوە رێککەوتنی ئاگربەست لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب کراوە.
-
ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژاڤا بهرپهرچی هێرشهکانی چەکدارانی سەربە دیمەشقی دایەوە
هێزهکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژاڤا رایگهیاند: "له شێخ مهقسوود و ئهشرهفییه بهرپهرچی هێرشهکانمان داوهتهوه و ڕوبهڕوبونهوه بهردهوامه".
-
حکوومەتی دیمەشق گەمارۆیەکی ئەمنی و مرۆیی بەسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەبدا سەپاندووە
هەسەدە دەڵێت ئەوەی لە حەلەب ڕوودەدات، ئەنجامی ڕاستەوخۆی هەوڵی گرووپەکانی سەر بە حکوومەتی کاتییە و ئەوان پێشتر سەرجەم هێزەكانیان كشاندوەتەوە.
-
شاندی کورد و حکوومەتی کاتیی سووریا لەسەر چوار تەوەری سەرەکی ڕێککەوتن
كۆبوونهوهی نێوان شاندی کوردەکان و حكوومهتی كاتیی سووریا له دیمهشق كۆتایی هات، شاندهكانی ههردوولا سهبارهت به كۆبوونهوهكه بهیاننامهیێكی هاوبهشیان بڵاو کردەوە.
-
لە گەڕەکەکانی حەلەب؛
خاڵی پشكنینی هاوبەشی هێزەکانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق دانرا
خاڵەكانی پشكنینی گەڕەكەكانی سەر ڕێگەی عەوار و سكای نێوان هەر دوو گەڕەكەكە و گەڕەكەكانی دیكەی حەلەب لا بران و خاڵی هاوبەشی ئەمنی لەجێگای دانرا.