بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: "گه‌ڕه‌که‌کانی شێخ مەقسوود و ئه‌شره‌فییه بۆ ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه له‌لایه‌ن گروپه چه‌کداره‌کانی سه‌ر به حکوومەتی دیمه‌شقه‌وه به ته‌واوی گه‌مارۆ دراون، به هیچ جۆرێک مه‌ترسییه‌کی سه‌ربازی نین و نابنه سه‌رچاوه بۆ هیچ هێرشێک بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "ئه‌و بانگه‌شه و تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه خوێنڕێژه‌کانی ناو گروپه‌کانی دیمه‌شقه‌وه بڵاوده‌کرێنه‌وه سه‌باره‌ت به بونی نییه‌ت یان جوڵه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌کانمان له‌و دو گه‌ڕه‌که‌وه، بانگه‌شه‌ی درۆ و هه‌ڵبه‌ستراون، ته‌نها وه‌ک پاساوێک بۆ ڕه‌واییدان به گه‌مارۆ، تۆپباران و ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییانه‌ی دژی مه‌ده‌نییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌کارده‌هێنرێن".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، "به شێوه‌یه‌کی بڕاوه جه‌ختده‌که‌ینه‌وه که هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک هیچ ئاماده‌ییه‌کی سه‌ربازییان له شاری حه‌له‌بدا نییه، به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و به به‌ڵگه‌وه له‌به‌رده‌م ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن به‌پێی ڕێککه‌وتنێکی ڕون کشاونه‌ته‌وه، دۆسیه‌ی ئه‌منی ڕاده‌ستی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ کراوه، دوباره هێنانه‌وه‌ی ئه‌م بیانوه بێ بنه‌مایانه، ته‌نها مه‌به‌ست لێی دۆزینه‌وه‌ی بیانوه بۆ ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی ئێستا ده‌کرێته سه‌ر گه‌ڕه‌که مه‌ده‌نییه ئارامه‌کان".
هه‌سه‌ده داوای له ده‌وڵه‌تان و لایه‌نه به‌رپرسه‌کانی ناو حکوومەتی سووریا کردوه، که بانگه‌شه‌ی په‌رۆشی بۆ یه‌کڕیزی نیشتمانی ده‌که‌ن، به‌رپرسیارێتی ده‌ستبه‌جێی خۆیان هه‌ڵبگرن و کاربکه‌ن بۆ ڕاگرتنی خێرای گه‌مارۆ، تۆپباران و هێرشی سه‌ربازی که هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان له گه‌ڕه‌که‌کانی شێخ مەقسوود و ئه‌شره‌فییه به‌بێ هیچ پاساوێک ده‌کاته ئامانج.
هه‌سه‌ده هۆشداریشده‌دات، به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌کان، ده‌بێته هۆی لێکه‌وته‌ی مه‌ترسیدار که ته‌نها له گه‌ڕه‌که‌کانی شێخ مەقسوود و ئه‌شره‌فییه یان شاری حه‌له‌ب کورتنابێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌کرێت هەموو سووریا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ گۆڕه‌پانی جه‌نگێکی کراوه، به‌رپرسیارێتی ته‌واوی ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نه‌ی که سوره له‌سه‌ر به‌کارهێنانی هێز دژی مه‌ده‌نییه‌کان و ده‌شڵێت، "فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌ده له نزیکه‌وه و به هه‌ستیارییه‌کی زۆره‌وه چاودێری ڕوداوه‌کان ده‌کات، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هەمووو ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌رۆشی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی خه‌ڵکه‌که‌مانن له شێخ مەقسوود و ئه‌شره‌فییه، دوپاتیشی ده‌که‌ینه‌وه که گه‌مارۆدان، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێز، به ئامانجگرتنی مه‌ده‌نییه‌کان و به‌کارهێنانیان وه‌ک کارتی فشار یان قه‌ڵغانی مرۆیی، تاوانێکی ڕه‌تکراوه و شه‌رمه‌زارکراوه به هەموو پێوه‌ره یاسایی و مرۆییه‌کان".
ئەوە لەکاتێکدایە کە نیوەڕۆی دوێنی سێشەممەوه، گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە حەلەب، ڕووبەڕووی هێرشی توند و بۆردوومانی هەڕەمەکی بە چەکی قورس، تۆپ و مووشەک لەلایەن گرووپەکانی حکوومەتی دیمه‌شق بوونەتەوە کە ڕاستەوخۆ ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
Your Comment