بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه: "به نیگه‌رانییه‌کی قووڵه‌وه له ڕووداوه‌کانی شێخ مه‌قسوود و ئه‌شره‌فییه له حه‌له‌ب ده‌ڕوانم، له‌م کاته سه‌خت و دژواره‌دا دڵم لای گه‌له‌که‌مانه له ڕۆژاڤای کوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه: "هیوادارم هه‌موولایه‌ک دان به‌خۆیاندا بگرن و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕووداوه نه‌خوازراوه‌دا بکه‌ن و له ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆی به‌رپرسیارانه‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن".
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له په‌یامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: "پشتگیریی له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌که‌م بۆ هێورکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که و چاره‌سه‌کردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان".
ئەوە لەکاتێکدایە له نیوەڕۆی دوێنی سێشەممەوه گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە حەلەب، ڕووبەڕووی هێرشی توند و بۆردوومانی هەڕەمەکی بە چەکی قورس، تۆپ و مووشەک لەلایەن گرووپەکانی حکوومەتی کاتی بوونەتەوە کە ڕاستەوخۆ ماڵی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.
Your Comment