بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جیم ڕیش، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا و سیناتۆر لە ویلایەتی ئایداهۆ، سەبارەت بە هێرشی چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع و تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، بە قووڵی نیگەرانم لەو هەڵوێستەی کە هێزە چەکدارەکان لە حەلەب نیشانیاندا، ئەوانەی ئەم کارە قێزەونەیان ئەنجامداوە دەبێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و دوای چەندین ساڵ لە شەڕ، ئەرکی ئیدارەی نوێی سووریا و هێزە چەکدارەکانی پاراستنی مافە بنەڕەتییەکانی گەلە، نەک پێشێلکردنیان.
جیم ڕیش وتیشی: پێویستە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت، کە دڕندەیی و قێزەونییان بەرانبەر هاوڵاتییانی مەدەنی لە حەلەب ئەنجام داوە و بە هیچ شێوەیەک نابێت پەردەپۆش بکرێت.
شایانی باسە ڕۆژی ٦ـی کانوونی دووەم، گرووپە چەتەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع بە چڕی و بە چەکی قوورس هێرشیان کردە سەر گەڕەکە کوردنشیەکانی حەلەب.
Your Comment