بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگەیاند: "یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینەکانمان لە نزیک بازنەی شێخان به‌دوو مووشەکی RPG-۷ کرایە ئامانج کە لەلایەن کوتلەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشقەوە تەقێندرابوون، ئەوەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە".
ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەشڵێت، له‌دوای ئه‌و بۆردوومانه، هێزه‌کانیان بەشێوەیەکی سنووردار تۆڵەیان کردەوە و مافی ڕەوای خۆیان بۆ بەرگریکردن لەخۆیان بەکارهێنا و وه‌ڵامی هێرشه‌که‌یان دایه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو ئەوان پابەندبوونیان بەدان به‌داخۆگرتن دووپاتده‌که‌نه‌وه و بەردەوامن لە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگری‌کردن لەهەر جۆرە پەرەسەندنێک".
ئەم هێرشانە له‌کاتێکدایه که شه‌وی ۲۲‌ی ئه‌م مانگه گرووپه‌کانی سه‌ر هێزه‌کانی دیمه‌شق هێرشانکرده سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە که زۆرینه‌ی کوردنشینن، کە لەئەنجامدا ژنێک کوژرا و زیاتر له ۱۷ که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.
Your Comment