سێنتکۆم لەسەر ڕووداوەکانی حەلەب هاتەدەنگ و داوای دانبەخۆدا گرتنی لایەنەکان دەکات

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: "لە نزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین زۆرترین دانبەخۆداگرتن پیشان بدەن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەدمیراڵ براد کووپەر لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند: "داوا لە هەموو لایەنەکانی سووریا دەکەم خۆیان لەو کردەوانە بەدوور بگرن کە دەبنە هۆی زیاتر هەڵکشانی گرژییەکان، هەروەها پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و ژێرخانە گرنگەکان بکەنە کاری لەپێشینەیان."

هەروەها لە راگەیێندراوەکەی فەرماندەی سێنتکۆم دا هاتووە: "بەردەوام دەبین لە داواکردن لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بە نیازپاکی بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستاندن و لە رێگەی گفتوگۆوە بەدوای چارەسەرێکی دیپلۆماسیی بەردەوامدا بگەڕێن".

کووپەر دەشڵێت: "وەک پێشتر گوتوومە، سووریایەک کە لەگەڵ خۆی و دراوسێکانی لە ئاشتی دا بێت، دەتوانێت ببێتە هۆی ڕۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی ئارامتر و گەشەسەندووتر. ویلایەتە یەکگرتووەکان و سووریا بەرژەوەندییەکی هاوبەشیان لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا هەیە".

News ID 226739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha