ئەو دەستدرێژییە لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراسی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایدەگەیەنێت ئەو دەستدرێژییە لە ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ئەنجام درا، بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە کوردستانی سووریا لە ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت بەو دەستدرێژی و هێرشەکان سوپای سووریا بۆسەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب کە بووە هۆی ئاوارە بوونی هەزاران کوردی ئەو گەڕەکانە و هەروەها چندین بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە، ڕایدەگەیەنێت: ئەو دەستدرێژی و بێڕیزییانەی کە بەرمبەر بە گەل و شەهیدەکانمان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە کرا بەبێ لێپرسینەوە تێناپەڕێت.

لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات بەدواداچوون بۆ دۆخی مرۆیی لە گەڕەکە کوردییەکانی پارێزگای حەلەبدا بکەن و داواش لە دانیشتوانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکەن لە ماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر هەروەها داوای جێگیر کردنی هێزی نێودەوڵەتی لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب دەکات و بۆ ڕێگری کردن لە دووبارە بوونەوەی دەستدرێژییەکان بۆسەر مافی مرۆڤ.

News ID 226721

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha