بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە سەكۆی "ئێكس" نووسیویەتی: بڵاوكردنەوەی تانک و تۆپخانە لە گەڕەکەکانی حەلەب، تۆپباران و ئاوارەکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ چەک و هەوڵدان بۆ چوونە ناو گەڕەکە کوردییەکان لە کاتی پڕۆسەی دانوستاندا، چانسی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن تێکدەدەن، زەمینە بۆ گۆڕانکاری مەترسیداری دیمۆگرافی دەخوڵقێنن، هاوکات خەڵکی مەدەنی گیر خواردوو لەو دوو گەڕەکە ڕووبەڕووی مەترسی کۆمەڵکوژی دەكاتەوە.
عەبدی ڕاشیگەیاندووە: لەگەڵ ڕاوەستانمان گەلەکەمان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، چەند ڕۆژێکە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کار دەکەین بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە.
فەرماندەی هەسەد دەشڵێت: پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی لە دڵەوە ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان دەکەین و نزای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەکەین.
درێژەدان بە رێبازی شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە جێگەی قبووڵکردن نییە
News ID 226719
Your Comment