بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەوی ڕابردوو دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە تورکیا، بە سەرپەرەشتی سەرۆک کۆماری تورکیا کۆ بوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە په‌یامێکدا داوای لە هه‌سه‌ده و حکوومه‌ته‌که‌ی شه‌رع کرد کە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێکه‌وتنی ١٠ی ئازاری.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: "ئه‌گه‌ری دروستبوونی شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی نێوان کورد و عه‌ره‌ب له سووریادا هه‌یه".
ئه‌ردۆغان له‌و په‌یامه‌یدا ڕایگەیاند: "پێشهاتەکانی حەلەب دەرفەتێکی مێژویی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار لەنێوان حکوومەتی سووریا و سەرکردایەتی هه‌سه‌ده ڕه‌خساندووه، ئێمه ڕێگه‌ناده‌ین و نامانه‌وێت برایەتی نێوان تورک و عەرەب و کورد تێکبچێت، دەبێت بەهەستیاریی و وریاییه‌کی زۆره‌وه له‌پرسه نزیک ببینه‌وه و سه‌رکردایه‌تی بکه‌ین".
له‌په‌یامه‌که‌یدا ئه‌ردۆغان هۆشداریی به هه‌سه‌ده دا‌و وتی: "دوای حه‌له‌ب، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ر مێزی دانوستان بۆ جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوانتان، چونکه حکوومەتی سووریا بڕیاریداوه، ڕێبازێکی هەمەلایەنە دەگرێتەبەر".
ئەردۆغان وتیشی: "هەموو ڕێوشوێنی خۆپارێزیی پێویست گیراوەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئەگەریی و حکوومەتی دیمەشق لە بەرژەوەندیی گەلی سووریا کاردەکات، ئێمه‌ش جەختده‌که‌ینه‌وه لەسەر گرنگیی مامەڵەکردنی ورد لەگەڵ پێشهاتە مەیدانی و سیاسییەکان".
Your Comment