عێراق
-
بلومبێرگ:
نەوتی هەرێمی کوردستان چیدی کڕیاری نییە
بەشی جیهان - ئاژانسی بلومبێرگ ڕایگەیاند، دوایین کەشتی نەوتهەڵگر کە چاوەڕێی بارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بوو، بەندەری جەیهانی تورکیای بە دەستی بەتاڵ بەجێهێشت.
-
شاندی هەرێم و عێراق و توركیا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا لە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیان بە كۆبوونەوە كرد.
-
گرفتى یاسایی بۆ ئاماده کردنى پرۆژه یاساى نهوت و گازى عێراق دروست بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنهى نهوت و گازى پهرلهمانى عێراق ڕایگهیاند گرفتى یاسایی بۆ ئاماده کردنى پرۆژه یاساى نهوت و گازى فیدڕاڵى دروست بووه.
-
ڕێوشوێنی نوێی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان
بەشی جیهان- ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتیی بیانی کە لە دەست پێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بێهیوا بوونە بەدوای دۆزینەوەی کڕیاری ناوخۆییدان.
-
ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی لەسەر سنوورەکانی تورکیا گەڕێندرانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ١٠٢ کۆچبەریان لە سنوورەکانی تورکیا و سووریاوە گەڕاندووەتەوە بۆ وڵات.
-
دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی لەدژی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق، وهڵام ئهو سکاڵایهی دایهوه که له دژی حکوومهتی ههرێم تۆمار کرابوو.
-
هێرشی توندی ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ سەر پارتی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە "ناڕاستەوخۆ" هێرش دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم:
پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتیی ۲۰۲۳ی عێراق بڕی ١٨ ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دینار دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، بە پەسەندکردنی ماددەی ١٢ی بوودجەی گشتی عێراق، هەرێم ساڵانە بڕی ١٨ ترلیۆن و ٣١٠ ملیار دینار و مانگانە دەکاتە یەک ترلیۆن و ٥٢٦ ملیار دیناری بۆ دێت.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەزووترین کات، ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
-
سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئەمریکا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كرد.
-
بۆ بەسەر کردنەوەی سنوورەکان، وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێکی ئەمنی سەردانی شاری سلێمانیی کرد.
-
سەرۆکی پێشووتری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق:
ههڵبژاردنى ههرێم دەكهوێته مانگى حوزەیرانی ساڵی دابێ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پێشووتری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێی وايه بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نادەستووری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان دهبێته هۆى دواكهوتنى ههڵبژاردنى ههرێم و ئهستهمه ئهمساڵ ههڵبژاردنى ههرێم بهڕێوهبچێت و پێشبینی ئەوەش دەکات کە بكهوێته مانگى حوزەیرانی ۲۰۲۴.
-
مەسروور بارزانی و باڵیۆزی سوید بارودۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جێسیکا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.
-
مەسعوود بارزانی و ڕافع عیساوی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆ بوونەوە.
-
بەرپرسانی کوردستانی سووریا ۵۰ چەکدار و ۱۷۰ خێزانی داعشیان ڕادەستی عێراق کردەوە
بەشی سووریا- ۵۰ تیرۆرستی داعش و ۱۷۰ زیندانی دیكەی كەسوكاری چەكدارانی رێكخراوەكە لە كەمپی هۆڵەوە ڕادەستی عێراق کرانەوە.
-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ:
ئەو پارەیەی پەرلەمانتارانی کوردستان لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە نایاساییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن ئەو پارەیەی پەرلەمانتارانی کوردستان لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە نایاساییە.
-
بەڕێوەبەری گومرکی ئێران:
پێنج لەسەدی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی ئێران رایگەیاند: 5٪ـی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات و هەناردەی ئێران بۆ عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
-
هەرێمی کوردستان بەبێ کێڵگەی خورمەڵە و کۆرمۆر ۴۰%ی داهاتە نەوتییەکانی لەدەست داوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە پرۆژەیاسای بوودجەدا هەردوو کێڵگەی خورمەڵە و کۆرمۆری لەدەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەندەوە، بەرهەمی ئەم دوو کێڵگەیە رێژەی ۴۰%ی تێکڕای نەوتی بەرهەمهێنراوی کوردستان پێکدەهێنن، واتا لە کۆی ۴۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە، نزیکەی ۱۶۰ هەزار بەرمیل لەم دوو کێڵگەیە بەرهەم دەهێنرێن.
-
لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی جێگرەکانی، بۆ تاوتوێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە دۆسیەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
-
هەڵویستی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دوور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن".
-
ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق:
پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ چیتر پێویست ناکات پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت
بەشی عێراق و هەرێمی- پەرلەمانتارێکی عێراق لە لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت مادام پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان نادەستوورین، لەمڕۆ بەدواوە چیتر پێویست ناکات پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
-
نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتی ڕێوڕهسمى سوێند خوارنى ئەردۆغان له ئهنقهره کرا
بەشی تورکیا- لە پەیوەندییەکەی تەلەفۆنیدا سەرۆک کۆماری تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی خۆی لە ئەنقەرە کرد.
-
كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی عێراق:
ناتوانین هەڵبژاردنی پهرلهمانى كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا ئەنجام بدەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: "لەڕووی هونەرییەوە ناتوانین هەڵبژاردنی پهرلهمانى كوردستان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقدا ئەنجام بدەین".
-
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر:
شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات، بۆ پتەو کردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
-
سەفین دزەیی:
پڕۆژەیەک ئامادە کراوە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستن لە وڵاتانی ئاسیا بکەینەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ۳۰ وڵاتان و ۱۰ ڕێکخراوی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتییان هەیە.
-
یەکەم کاردانەوەی پارتی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان کاردانەوەی نیشان دا لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە دەستووری بوونی درێژ کردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان.
-
بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی كوردستان: گومرگەكانی هەرێم زۆر لە عێراق باشترن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، گومرگەكانی هەرێم زۆر لە عێراق باشترن و ئەوانەی عێراق تەنها ۱۰%ی داهاتەكەیان دەچێتەوە غەزێنەی حكوومەت، بەڵام ئەوانەی هەرێم ۸۵%یان دەچێتەوە.
-
شرۆڤەکاری پرسەکانی عێراق تایبەت بۆ کوردپرێس؛
هەرێمی کوردستان گیرۆدەی قەیرانی ناوخۆیی و ململانێ لەگەڵ بەغدا و ئەنقەرە
بەشی جیهان- جوئیل وینگ لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی کوردپرێسی ڕاگەیاند: هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانێکی سەختی ناوخۆییە و بۆ دەستپێکردنەوەی فرۆشتنی نەوتیش کێشەی زۆری لەگەڵ تورکیا و حکوومەتی ناوەندیی عێراق هەیە.
-
داوا دەکرێت هێڵی دیکە بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەکار بهێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن هێڵی نەوتی بانیاس بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت.
-
وتەکانی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی گۆڕانکاری لە پڕۆژە یاسای بوودجە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تادێت کاردانەوەی گۆڕانکاری لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی زیاتر دەبێت و لەناوخۆی هەرێمی کوردستان نیگەرانی لێکەوتووەتەوە، بریکاری پێشوتری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی عێراق دەڵێت: پڕۆژە یاساکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی سەروەریی هەرێمی کوردستان و هۆشداری دەداتە کورد؛ لەوەی شتهکان بهشێوهیهک لوغم رێژ کراون لێدانی تریش بهدوادا دێت.