بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساماڵ عەبدولڕەحمان لە چالاكییەكدا لە شاری هەولێر وتی، چاكسازی باش لە دەروازە سنوورییەكان كراوە، لەوانە سیستمی بەڕێوەبردنیان كردووەتە ئەلیكترۆنی، ئەو سیستمە وایكرد دەستێوەردانی فەرمانبەران لەناو سیستمەكە سفر بكرێتەوە، بەخێرایی ئیش و كارەكان بكرێن و هەڵە و كەموكورتییەكان كەم بكرێنەوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، داهاتی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان لە داهاتی هەموو دەروازەكانی عێراق زیاترە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەروازەكانیان چەندین جار باشتر لە دەروازەكانی عێراق بەڕێوەدەبرێن.
هەر بەوتەی بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی، بەرپرسانی حكوومەتی عێراق خۆیان دەڵێن، تەنها ۱۰%ی داهاتی دەروازەكان دەگەڕێتەوە گەنجینەكانی حكوومەت، ئەگەر بەراوردی بكەن لەگەڵ هەموو ئەو گەندەڵییانەی باس دەكرێن، سەدا ۸۵%ی داهاتی دەروازەكانی هەرێم دەگەڕێتەوە گەنجینەكانی حكوومەت.
Your Comment