هێرشی توندی ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ سەر پارتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە "ناڕاستەوخۆ" هێرش دەکاتە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەردی سەلاح، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە: "هەموو هێزی ئەو لایەنەی کە بە تاکڕەوانە دەیەوێ هەموو شتێکی بۆ بچێتەسەر یەک شتە، ئەویش پارە و سامانی ئەو میللەتەیە کەوتۆتە دەستی".

ناوبراو روونیکردۆتەوە: "بەو پارەی خەڵکی کوردستان کورسیەکانی خۆی داتاشیوە و  سوننەکانی پێ کڕیوە و پەیوەندی گەورەی پێ دروست کردووە  هەر بەو هێزی پارەی ئەو میللەتەشە وایکردووە زۆر شتی بۆ بچێتەسەر".

هەردی سەلاح ئاماژەی بەوەداوە: "باوەڕ بکەن مەرحەبای دوەلی جیران و دنیاش ئەو نەوت و پارەی میللەت نەبایە، هەر وەک جاران دەبوو چاوەڕوانی یەک مۆزەفی منەزەمەکان بکەن بیان بینێ، بەس پارەی ئەو میللەتە وای لێکردن، بڕۆن دیراسە بکەن پەیوەندیەکانیان پێش نەوت و دوای نەوت".

ئەو راوێژکارەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتویەتی: "بەس دەبینن یەکێتی لەو سەربانی غروریە دەیهێنێتە خوار (نەوت تەسلیم کردن، هەڵبژاردن، مووچەی سلێمانی، فرە بازنەیی ، ئێستاش لە بودجە) ئەوانەی بەزۆر و ناچاری پێ چەسپاند، قۆناغ قۆناغ، سەبر سەبر شتی تریش دەبینن".

News Code 221630

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha