بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن موئەنەس، کە سەر بە کەتائیبی حزبوڵایە، لە توویتێکیدا نووسیوێتی: "دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە ئەژمار کردنی نادەستووریی بوونی پەرلەمانی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش حکوومەتێکی کاربەڕێکەرە، بۆیە نابێت پارە و شایستە داراییەکانی نێو بوودجەی عێراقی بۆ بنێردرێت".
ناوبراو دەشڵێت: حکوومەتی هەولێر وەک خۆی نووسیوێتی: "لەمڕۆ بەدواوە چیتر ناتوانێت دەسەڵاتی خەرج کردن و هیچ کارێکی دەوڵەتداریی بکات، بۆیە نابێت لەمەودوا پارەی بۆ رەوانە بکرێت".
Your Comment