سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەزووترین کات، ڕێککەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان کرا.

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدرالی، لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەموو هەوڵێکمان داوە لە چوارچێوەی دەستوور و لەپێناو پاراستنی ماف وشایستە داراییەکانی هەرێم، لەگەڵ حکوومەتی فيدرال بگەینە ڕێککەوتن، بەڵام پێشێلکردنی مافەکانمان قبوول ناکەین.

لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

News Code 221621

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha