بەرپرسانی کوردستانی سووریا ۵۰ چەکدار و ۱۷۰ خێزانی داعشیان ڕادەستی عێراق کردەوە

بەشی سووریا- ۵۰ تیرۆرستی داعش  و ۱۷۰ زیندانی دیكەی كەسوكاری چەكدارانی رێكخراوەكە لە كەمپی هۆڵەوە  ڕادەستی عێراق کرانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەكانی سووریای دیموكرات لە راگەیەندراوێكدا ڕوونی كردەوە، هێزەكانیان ۵۰ تیرۆرستی بەڕەگەز عێراقی ناو داعشیان ڕادەستی حكوومەتی عێراق كردووەتەوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند، ۱۷۰ كەسی دیكەشیان ڕادەستی عێراق كردووەتەوە كە كەسوكاری چەكدارانی داعشن و عێراقین.

ڕوونیشی كردەوە، ئەو چەكدارانە و كەسوكاریان لە كەمپی هۆڵی كوردستانی سووریا بوون كە تایبەتە بە چەكدارانی داعش و كەسوكاریان.

News Code 221584

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha