بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی كوردستان: گومرگەكانی هەرێم زۆر لە عێراق باشترن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، گومرگەكانی هەرێم زۆر لە عێراق باشترن و ئەوانەی عێراق تەنها ۱۰%ی داهاتەكەیان دەچێتەوە غەزێنەی حكوومەت، بەڵام ئەوانەی هەرێم ۸۵%یان دەچێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساماڵ عەبدولڕەحمان لە چالاكییەكدا لە شاری هەولێر وتی، چاكسازی باش لە دەروازە سنوورییەكان كراوە، لەوانە سیستمی بەڕێوەبردنیان كردووەتە ئەلیكترۆنی، ئەو سیستمە وایكرد دەستێوەردانی فەرمانبەران لەناو سیستمەكە سفر بكرێتەوە، بەخێرایی ئیش و كارەكان بكرێن و هەڵە و كەموكورتییەكان كەم بكرێنەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، داهاتی دەروازەكانی هەرێمی كوردستان لە داهاتی هەموو دەروازەكانی عێراق زیاترە، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەروازەكانیان چەندین جار باشتر لە دەروازەكانی عێراق بەڕێوەدەبرێن.

هەر بەوتەی بەڕێوەبەری گومرگەكانی هەرێمی، بەرپرسانی حكوومەتی عێراق خۆیان دەڵێن، تەنها ۱۰%ی  داهاتی دەروازەكان دەگەڕێتەوە گەنجینەكانی حكوومەت، ئەگەر بەراوردی بكەن لەگەڵ هەموو ئەو گەندەڵییانەی باس دەكرێن، سەدا ۸۵%ی داهاتی دەروازەكانی هەرێم دەگەڕێتەوە گەنجینەكانی حكوومەت.

News Code 221552

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha