بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ لە عێراق و هەرێمی کوردستان داوا لە محەمەد شیاع سوودانی دەکەن چیتر چاوەڕێی وەڵامی تورکیا نەبن و هێڵی نەوتی بانیاس بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنێت.
بەڵام بەکار هێنانی ئەم بۆریەش چەندین گرفتی لەبەرە، بۆڕی نەوتی بانیاس، لە سەدان شوێندا شکاوە و داڕزاوە. لە هەندێک شوێندا پارچەی بۆڕیەکە دەرکراوە و وەک ئاسن دزراوە و فرۆشراوە. ئەگەر ئەم بۆڕیە چاک بکرێتەوە، بە پێی هەندێک خەمڵاندنی سەرەتایی ۸ تا ١٢ ملیار دولار پارەی پێویستە.
هەورەها پرۆسەی چاککردنەوەکە نزیکەی ٣ ساڵ کاتی دەوێت ئەگەر هەموو رۆژێک بە بەردەوامی کاری تیا بکرێت و هیچ گرفتێک نەبێت و پەیوەندی و هاریکارییەکی باش هەبێت لە نێوان عێراق و سووریا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کە لە دژی ئەسەد شەڕ دەکەن. هاوکات ئەگەر ئیدارەی ئەمریکاش مۆڵەت بەم پرۆسەیە بدات چوونکە ئەمە دەبێتە پێشێل کردنێکی ڕوونی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر رژێمەکەی ئەسەد.
ئەم بۆڕیە لە ١٩٥٠ تا ١٩٥٢ دروست کراوە درێژیەکەی ٨٩١ کیلۆمەترە. زیاتر لە ٣٥ ساڵە نەوتی پیا نەڕۆیشتووە. لەسەر ئەم بۆڕیە رژێمی بەعسی سووریا، لە ١٩٧٠ کاندا، هەموو رۆژێک گێچەڵی بە رژێمی بەعسی عێراقی دەکرد و داوای باج و گومرکی زیاتری لێ دەکرد. زۆر سیاسیانە و ناپیشەییانە بۆڕیەکەی ئستغلال دەکرد لە دژی عێراق. بۆیە حکوومەتی عێراق ناچار بوو پەنا بەرێت بۆ تورکیا و بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیا بۆ بەندەری جەیهان دروست بکەن.
دواقسە ئەوەیە: فرۆشتنی نەوتی کوردستان پێویستی بەچارەسەری خێرای (ئێستایی هەیە)، ئەمەیش تەنها لە رێگای تورکیا و و بۆڕی نەوتی عێراق-تورکیاوە دەبێت. هەموو ئەو قسانەی دەکرێت لەسەر بۆڕی نەوتی بانیاس، عەقەبەی ئوردن، تەنانەت بۆڕی نەوتی عێراق-سعوودیە کە ئێستا سعوودیەکان دەستیان بەسەرداگرتووە و تەنها بۆخۆیان بەکاری دەهێنن، بەکەڵکی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و عێراق نایەت. هەر یەکە لەم چارەسەرییانە کات و پارەیەکی زۆری پێویستە، زیاتر لەوەی کە حکوومەتی عێراق دەتوانێت دابینی بکات.
ئینجا هەموو ئەوانەش کە دەوترا لە سەر پاڵاوتنی نەوتی کوردستان لە ناوخۆدا، هەم دیسان لە ڕووی ئابوورییەوە جەدوای نیە. بازاڕی ناوخۆی کوردستان هەر بەشی ئەوە دەکات ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی تیا سەرف بکرێت. بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکانی کوردستان نزیکەی ٤٣٠ هەزار بەرمیلە.
لە بەر ئەوەی عێراق و ئێران و سووریا بەنرخی پاڵپشتیکراوی هەرزان بەرهەمە نەوتییەکان و بەنزین دابین دەکەن بۆ هاوڵاتیان، پاڵاوگەکانی هەرێمی کوردستان ناتوانن هیچ هەناردەی ئەم بازاڕانە بکەن. بۆ نمونە، ئەگەر بە نرخی بازرگانی نەوتی خاو بکڕن و بیپاڵێون لتری ئەو بەنزینەی بەرهەمی دەهێنن لە ئەمڕۆدا کە بەرمیلێک نەوت نزیکەی ٨٠ دۆلارە زیاتر لە ٩٠٠ دینار دەکەوێت، بەڵام حکوومەتی عێراق بە ٤٥٠ دینار دەیفرۆشێت، ئەمە بۆ ئێران و سووریاش هەر ڕاستە.
بەتانکەر هەناردەکردنیش بۆ هەر وڵاتێکی دوورتر تێچووی گواستنەوەی زۆرە و هەم دیسان لە ڕووی ئابووریەوە جەدوای نیە.
ئەمە دەقی نامەکەی ئەو ئەکادیمیست و مامۆستایانەیە:
دەقی نامەکە:
جەنابی سەرۆک وەزیران، محمد شیاع السودانی، جەنابی وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی
سڵاو
ئێمە وەک پرۆفیسۆر و ڕۆشنبیرانی عێراقی لە هەرێمی کوردستان، داواتان لێدەکەین کە کۆمپانیای سومۆی نیشتمانی بۆری تورکیا – جەیهان بەکار نەهێنێت و بە کەڵک وەرگرتن لە بۆری کەرکووک- بانیاسی سووریا هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
داوا لە بەڕێزتان دەکەین چیتر چاوەڕێی وەڵامی تورکیا نەکەن، چوونکە تورکیا ڕێگە نادات نەوتی هەرێم هەناردە بکرێت تەنها بە مەرجی خۆی نەبێت، پارەکەشی لە شەڕی هەمیشەیی خۆی لە دژی گەلی کورد بەکار دەهێنێت.
لەگەڵ سوپاس و پێزانین
۱- محمد حمەد ئەمین ڕەسووڵ / مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەرین.
۲- عەبدوڵڵا خدر ئەحمەد مامۆستا لە قوتابخانە.
۳- ڕەنج ڕەسوڵ حەمەد/ مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەرین
۴- عەلی حەمەد ڕەسوڵ، مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەرین
۵- پیرۆت ئەبوبەکر حسێن/ ڕۆشنبیر
۶- عەبدوڵڵا حەمەد عەبدوڵڵا مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەرین
۷- کرێکار عەلی عەبدوڵڵا / ڕۆشنبیر
۸- قادر ڕەسووڵ حەسەن رۆشنبیر
۹- ڕاستی عەلی عەبدوڵڵا مامۆستا لە زانکۆی راپەرین
۱۰- هونەر عەلی ڕەسووڵ- رۆشنبیر
۱۱- ئارام حەسەن ڕەسوڵ مامۆستا لە زانکۆی راپەرین
۱۲- قادر ڕەسووڵ مەلا مامۆستا
۱۳- دابان ڕەسووڵ حەسەن مامۆستا
۱۴- خدر ڕەسوڵ خدر مامۆستا
۱۵- موئەید عەلی عەبدوڵڵا ئەندازیار
۱۶- ڕەسووڵ قادر پارێزەر
۱۷- پێشرە و حەمەد ڕەسووڵ ئەندازیار
۱۸- ڕابەر محمد حەسەن مامۆستا
۱۹- فاتیمە عەلی حسێن مامۆستا
۲۰- خەدیجە عەبدوڵڵا مەحموود ئەندازیار
Your Comment