بۆ بەسەر کردنەوەی سنوورەکان، وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە شاری سلێمانی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی عێراق بەسەرۆكایەتی شاندێکی ئەمنی سەردانی شاری سلێمانیی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلیمانییەوە پێشوازیی لێکرا.

لەمبارەوە نووسینگەی وەزیری بەرگریی عێراق رایگەیاند: شەمەری بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی سەردانی شاری سلێمانی کرد ئەوەش بە مەبەستی بەسەركردنەوەی لیواكانی پاسەوانیی 3 و  21 ی سەر سنوور.

News Code 221617

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha