مەسعوود بارزانی و ڕافع عیساوی کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ڕافع عیساوی، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.

تەلەفزیۆنی کوردستان تی­ڤی لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواپێشهاتەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

News Code 221586

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha