پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ چیتر پێویست ناکات پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی- پەرلەمانتارێکی عێراق لە لیژنەی دارایی رایدەگەیەنێت مادام پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان نادەستوورین، لەمڕۆ بەدواوە چیتر پێویست ناکات پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن موئەنەس، کە سەر بە کەتائیبی حزبوڵایە، لە توویتێکیدا نووسیوێتی: "دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بە ئەژمار کردنی نادەستووریی بوونی پەرلەمانی کوردستان، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش حکوومەتێکی کاربەڕێکەرە، بۆیە نابێت پارە و شایستە داراییەکانی نێو بوودجەی عێراقی بۆ بنێردرێت".

ناوبراو دەشڵێت: حکوومەتی هەولێر وەک خۆی نووسیوێتی:  "لەمڕۆ بەدواوە چیتر ناتوانێت دەسەڵاتی خەرج کردن و هیچ کارێکی دەوڵەتداریی بکات، بۆیە نابێت لەمەودوا پارەی بۆ رەوانە بکرێت".

News Code 221563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha