بەپێی هواڵی کوردپرێس، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێکدا ڕایگەیاندووە له كۆبوونه‌وه‌کەدا پرسى بوودجه‌ى گشتيى عێراق تاوتوێ كرا و له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى تێپه‌ڕاندنى كرده‌وه به شێوه‌يه‌ک كه به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى هه‌موو ناوچه و پێكهاته‌كانى عێراق و مافه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌چاو بكات و ببێته مايه‌ى بووژانه‌وه‌ى كار و ئابوورى و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان.
له لايه‌كى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بيروڕايان ده‌رباره‌ى پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له هه‌رێمى كوردستان گۆڕييه‌وه و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن خرانه ڕوو. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو ڕێكارێكى پێويست ده‌گيرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو‌دا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كونسولى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕۆڵ و كاريگه‌ريى لايه‌نه سياسييه‌كان له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، خرانه به‌ر باس.
Your Comment