بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند ئهمڕۆ چوارشەممە ۳۱ـی ۰۵ـی ۲۰۲۳ لەپێناو پتەو کردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەماهەنگیی زیاتر و بە مەبەستى بەرفراوان کردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جووڵە و ڕهوشی بازرگانی لهنێوان ههرێمی كوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەروازەی سنوورییەکان، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات.
سەبارەت بە ئەندامانی شاندەکە ڕاشیگەیاند: شاندەکە پێکهاتووە لەسەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و ژوورە بازرگانییەکان، بە فەرمی سەردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە شاندەکە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی ئازەربایجانى ڕۆژئاوا، کرماشان و سنە بۆ ئەو مەبەستە دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.
Your Comment