شاندێکی بازرگانیی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات، بۆ پتەو کردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند ئه‌مڕۆ چوارشەممە ۳۱ـی ۰۵ـی ۲۰۲۳ لەپێناو پتەو کردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەماهەنگیی زیاتر و بە مەبەستى بەرفراوان کردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جووڵە و ڕه‌وشی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەروازەی سنوورییەکان، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات.

سەبارەت بە ئەندامانی شاندەکە ڕاشیگەیاند: شاندەکە پێکهاتووە لەسەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و ژوورە بازرگانییەکان، بە فەرمی سەردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە شاندەکە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی ئازەربایجانى ڕۆژئاوا، کرماشان و سنە بۆ ئەو مەبەستە دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.

News Code 221555

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha