دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی لەدژی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق، وه‌ڵام ئه‌و سکاڵایه‌ی دایه‌وه‌ که‌ له‌ دژی حکوومه‌تی هه‌رێم تۆمار کرابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سکاڵاکە سەبارەت بە نادەستووری بوونی کردنەوەی هەژماری بانکی بوو له‌ سیتی بانک بۆ داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان و له‌لایه‌ن پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق تۆمار کرابوو.

دادگای فیدراڵی رایگه‌یاند: بڕیاردان لەبارەی دەستوری بوون یان نا دەستووری بوونی هەڵگرتنی پارەی هەرێم لە بانک سیتی، لە دەرەوەی کاری ئێمەیە.

News Code 221660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha