بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەنراوێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێدا هاتووە "فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە ٦_١١_٢٠٢٢ بایکۆتی پەرلەمانی کوردستانی کردووە و مووچە و دەرماڵەی پەرلەمانی ڕەت کردۆتەوە و ژمارەی حیسابی بانکی داخستوە وهیچ بڕە پارەیەکی وەرنەگرتوەو نەچۆتە سەر حسابی بانکی.
نەوەی نوێ ئاماژە بەوەش داوە: "لێرەشەوە داوا لە سەرۆکایەتی و سەرجەم پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم دەکەین کە ئەو پارەیەی لەدوای تەواو بوونی ماوەی پەرلەمان وەریانگرتووە بیگەڕێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی چوونکە ئەوە موڵکی گشتیە و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لەو بەروارەوە پەرلەمان هەڵوەشاوەتەوە و هیچ پەرلەمانتارێک بۆی نیە مووچەی پەرلەمانتاری وەربگرێت".
فراکسیۆنی نەوەی نوێ ڕاشیگەیندووە، تەنانەت ئەو پەرلەمانتارەنەشمان کە ئۆتۆمبێلیان بە قست ڕاکێشاوە خۆیان قەرزی ئۆتۆمبێلەکانیان داوەتەوە پەرلەمان یەک دیناریشی بۆ نەداونەتەوە.
Your Comment