ڕێوشوێنی نوێی کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- ژمارەیەک کۆمپانیای نەوتیی بیانی کە لە دەست پێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بێ‌هیوا بوونە بەدوای دۆزینەوەی کڕیاری ناوخۆییدان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نزیکەی سێ مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان وەستاوە. ئەم پرسە بەهۆی سکاڵای عێراق بوو لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە بەبێ لەبەرچاو گرتنی داواکارییەکانی عێراق. لەم نێوەندەدا دەیان کۆمپانیای نەوتی بیانی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە ناچاربوون بەشێکی زۆری بەرهەمهێنانی نەوتیان ڕابگرن.

بەڵام کۆمپانیای نەوتی گۆڵف کەی ستۆن کە لە بەشێک لە کێڵگە نەوتییە گرنگەکانی هەرێمی کوردستان خاوەن پشکە، لە نامەیەکدا ئەندامانی خۆی لە پلانێکی نوێ بۆ فرۆشتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان ئاگادار کردەوە.

گۆڵف کەی ستۆن ڕایگەیاند، بەنیازە کڕیاری ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی نەوتی کێڵگەی شێخان بدۆزێتەوە. شایانی باسەلەدوای وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆری تورکیاوە بەرهەمهێنانی نەوت لەم کێڵگەیە وەستاوە.

هەروەها ئەم کۆمپانیایە نەوتییە ڕایگەیاندووە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەرج کردنی شایستە دارایی کۆمپانیا نەوتییەکانی بڕیوە و حکوومەتی هەرێم زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار قەرزاری گۆڵف کەی ستۆنە.

ئەم کۆمپانیایە ئاماژەی بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەگەڵ تورکیا کردووە و گەشبینیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەربڕیوە.

News Code 221671

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha