هەڵویستی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دوور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەورەها لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە: "بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دوور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن، کە زەقترینیان درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوە فەرمییەکانی ھەرێم، لەسەروویانەوە پەرلەمان بوو".

دەقی ڕاگەیەنراوەکە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، ئەو ڕاستییەی چەسپاند کە دەسەڵاتدارانی ھەرێم بە ڕێچکە و شێوازێکی ھەڵە حوکمرانی دەکەن و دوور لە یاسا و پرەنسیپەکان بڕیاری ھەڵە دەدەن، کە زەقترینیان درێژکردنەوەی تەمەنی دامەزراوە فەرمییەکانی ھەرێم، لەسەروویانەوە پەرلەمان بوو.

ئێمە بەردەوام دژی درێژکردنەوەی تەمەنی هەر کام لەو دامەزراوانە بووین، بۆیە لە ھەموویان کشاینەوە، زۆر جاریش سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ھۆشیاریی دڵسۆزانەی داوە کە بەم شێوە حوکمرانییە لە ناوخۆ زەرەر و لە دەرەوەش ناوبانگی میللەتەکەمان لەکەدار دەبێت و بەهۆیەوە دەبینە گاڵتەجاری وڵاتان، بەڵام ئەم دەسەڵاتە لە جیاتی گوێگرتن لە دڵسۆزان، لەسەر بڕیاری هەڵە و تاکڕەوانە و حوکمرانیی خراپ بەردەوام بوو.

News Code 221564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha