بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەربەست ئامێدی، لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە: "باشتر وایە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بکات و وادەیەکی دیکە دەستنیشان بکرێت بۆ ھەڵبژاردنەکانی ھەرێم."
ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو: "ئەگەر ھەرێم بەبێ بەغدا و دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هەڵبژاردن ئەنجام بدات، لەلایەن ناوخۆی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیشەوە قبووڵکراو نابێت."
سەرۆکی پێشووتری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختیشی كردۆتەوە كە "ئەستەمە ئەمساڵ ھەڵبژاردنی ھەرێم ئەنجام بدرێت، پێموایە دەکەوێتە مانگی حوزەیرانی ساڵی داھاتوە و رەنگە زیاتریش دوا بکەوێت".
Your Comment