شاندی هەرێم و عێراق و توركیا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆبوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا لە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیان بە كۆبوونەوە كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕادیۆ نەوا لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە شاندی هەرسێ‌ لایەنی هەرێمی كوردستان، عێراق و توركیا لە شاری بەغدا كۆ بوونەتەوە و تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەش دووبارە دەستكردنەوەیە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە، كە ماوەی چەند مانگێكە راگیراوە.

بەپێی داتاكان، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تاوەكوو ئێستا زیانی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری لێكەوتووەتەوە، زیاتر لە یەك ملیار دۆلار لە هەرێم و عێراق و زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلاریش لە توركیا.

دوای ئەوەی عێراق لە دادگای ناوبژیوانی پاریس سكاڵایەكی لە توركیا بردەوە تایبەت بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هەناردەكردنی نەوت ڕاگیرا، دوای رێكەوتنی هەرێم و بەغداش لەسەر رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ، تاوەكوو ئێستا توركیا رازی نەبووە دەست بەهەناردەكردنی نەوت بكرێتەوە.

News Code 221689

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha