بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوە تەلەفزیۆنی کوردستان TV بڵاوی کردەوە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سوید کراوە.
سەبارەت بە پەیوەندیی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ، سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی و پێویستی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتننەکانی نێوان هەردوولا و دابین کردنی ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆی لەمساڵدا بکرێت.
باڵیۆزی سوید ئاماژەی بەوە دا کە سەڕەڕای گرفت و ئاستەنگەکان، بەڵام خۆشبەختانە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و هەولێر بەتایبەتی بەردەوامە.
Your Comment