بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەممەد رەزوانی فەر، یاریدەدەری وەزیری ئابووریی ئێران، کە هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی ئێرانیشە، ڕایگەیاند: "19٪ـی کەلوپەلی هەناردەکراوی ئێران بۆ عێراق دەڕوات و هەرێمی کوردستانیش 5٪ـی ئەو هەناردانەی بۆ دەڕوات کە ئاستێکی گرنگ و تێبینیکراوە".
قسەکانی بەڕێوەبەری گشتیی گۆمرکەکانی ئێران لە کۆبوونەوەی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە پارێزگارەکانی ئێران و وەزیری ناوخۆی ئێران لە یەکەمین کۆبوونەوەی پارێزگا سنوورییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ورمێ هات.
کۆبوونەوەکە، کە ئامانج لێی گەشەپێدانی هاوئاهەنگیی ئابووریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێرانە، باسی گومرکەکان و رێوشوێنەکانی نێوان هەردوولا لە دەروازە سنوورییەکانی تێدا کراوە.
بەشی ئێران- بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی ئێران رایگەیاند: 5٪ـی هەناردەی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان دەڕوات و هەناردەی ئێران بۆ عێراق 10 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
News Code 221575
Your Comment